هەندێك لە هۆكارەكانی زۆربڵێی منداڵ

2 رۆژ پێش ئێستا

ئیدریس نوری
-منداڵەكان پێیان خۆشە جارو بار باوك و دایكیان یارییان لەگەڵ بكەن، بەڵام دایبابەكان یان كاتیان نیە یان تاقەتیان نیە، واتە گرنگی نادەنە منداڵەكنیان و ئاوڕیان لێ نادەنەوە.
-زۆر چاودێریكردن و سەرخسختنە سەر لەمنداڵ، بۆنموونە پێویستە لە میوانی دا بێدەنگ دانیشێت و بەو جۆرە بێت خۆمان ئەمانەوێت.
-دژیەكی هەڵسوكەوتی باوك و دایك، بۆنموونە ڕۆژێك بارودۆخمان باشە و یارییان لەگەڵ ئەكەین و جاری واش هەیە بارودۆخمان باش نیەو تاقەتمان نیە ویارییان لەگەڵ ناكەین و توندین لەگەڵیان.
-دژە پەروەردەكردن و نەبوونی هاوئاهەنگی و یەك ڕانەبوونی دایك و باوك لەپەروەردەی منداڵەكەیان، دایك ئەڵێت ئەوكارە خراپە، باوكەكە پێی ئەڵێت كارێكی باشە.
-چاولێگەری هەڵسوكەوتی دایك و باوك و، فێر بوونی هەڵسوكەوتیان لەڕێگەی تەماشاكردن و سەرنجدانی منداڵ لە خەڵكی تر، نموونە نەگونجاو و نەشیاوەكان، بۆنموونە ئەگەر دایك و باوكێك لەڕادەبەدەر چەنەچەن و شەڕە قسە بكەن، ئەوكاتە چەنەبازی لە هزرو بیرو ڕەفتاری منداڵەكەیان پەرەپێ ئەدەن.
-تووڕەیی ناخی منداڵەكە بەهۆی شڵەژان و تێكچوون و ترس و تۆقینیەوە.
-زویربوونی منداڵان لە دایبابیان، چونكە لۆجیكی منداڵان ژیرانەو ئاقڵانە نیە.
-كێشە فیزیكیەكان وەك: برسیەتی ماندوو بوون و بێ خەوی.
-سەرنجی زۆر خستنە سەر منداڵ و دەست خستنە نێو یاری كردن و كاری منداڵەكانمان.