چەند هەنگاوێكی گرنگ بۆ چارەسەر كردنی كێشە خێزانیەكان

2 رۆژ پێش ئێستا

چەند هەنگاوێكی گرنگ بۆ چارەسەر كردنی كێشە خێزانیەكان بەشێوەیەكی دروست
- پاراستنی نهێنی و نەدركانی گرفتەكە بۆ كەسانی دەرەوەی خێزان، بەڵكو پێویستە خۆیان دابنیشن وگفتوگۆی هێمنانە بكەن و ڕێگە بە لایەنی سێیەم نەدەن دەست وەربداتە كێشەكان تەنها لەحاڵەتی مەترسیدار و بە بنبەست گەیشتندا نەبێت كە پێویستیان بە هاوكاری و ڕاوێژ هەبێت.
- پشوو درێژی و ئارام گرتن و متمانە بەخۆبون لەسەر ئەوەی لایەنی كێشەكە خۆیان دەتوانن چارەسەری كێشەی خۆیان بكەن وە دوور كەوتنەوە لە توندوتیژی جەستەیی و مەعنەوی.
- نابێ سەركۆنەی یەكتری بكەن یاخود یەكتری تۆمەتبار بكەن بە ڕوودانی گرفتەكە، بەڵكو دەبێ بگەڕێن بە دوای هۆكاری ڕاستەقینەی سەرهەڵدانی گرفتەكە تا بتوانن بە هێمنی چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ بدۆزنەوە و ڕێگە نەدەن جارێكی تر ڕوو بداتەوە.
- لەو دۆخانەی كە پێویستیان بە ڕێنمایی و ڕاوێژی كەسانی تر هەیە، دەبێت كەسانێك دەستنیشان بكەن كە خاوەنی شارەزایی بن و پسپۆڕیان هەبێ لە بارەی كێشە خێزانیەكان و چارەسەری دروستیان بۆ بدۆزێتەوە، ئەگەر لە خزم و كەسی لایەنەكان دەست نەدەكەوت ئەوا باشتر وایە پەیوەندی بە دامەزراوە فەرمی و پەیوەندیدارەكانەوە بكەن، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن ڕوبكەنە سەنتەری نێوبژیوانی خێزانی.

(سەنتەری نێوبژیوانی خێزانی)