دوو فەتوا یان كڵۆڵی ئەقڵ

1 مانگ پێش ئێستا

 شێخ عەبدولەتیف و عەلی باپیر وەك نموونە
ئەحمەدی مەلا
یەكەمیان
1-كەس ناتوانێ ئەوە بزانێت كە چ ژنێك ئارەزووی لەسەر نامێنێ، پیریی و بەساڵاچوون خاڵێكی رێژەییە.
2-حورمەت و رێزی ژن پەیوەندیی بەوەوە نییە كە كێ ئارەزووی دەچێتە سەر یا كێ ئارەزووی ناچێتە سەر.
3-ژن كاڵایەك نییە تەنها لە سێكسدا كورت بكرێتەوە بەڵكو مرۆڤێكە و دەبێ تاكو دوا نەفەسی بەیەك چاو سەیر بكرێت. بەتایبەت لە لایەن یاسا و تەشریعەوە.
4- بەهای مرۆڤ جا ژن بێ یا پیاو لە كۆی ئەو پەیوەندییانە كورت ناكرێنەوە كە لە دەوری ئارەزوو چەقیان بەستووە.
5- ئارەزوو لایەنە ئاژەڵەییەكەی مرۆڤە. ئێمە دەبێ بەهاكانی دیكەی بۆ ئیزافە بكەین. مرۆڤ باڵاتر بێ لەوەی كە هەیە.

دووەمیان :
1- مێرد نوێژ بكات یا نا، قابیل بە ژنێكە كە پێشتر هاوسەرگیرییان كردبێ یا دواتر ئەنجامی دەدا.
2-نوێژنەكردن هیچ پەیوەندییەكی بە بەڕێوەبردنی كاروباری كۆمەڵایەتییەوە نییە. ئەمە لە حاڵەتێكدا ژنەكەی بڵێ پیاوەكەم هیچ عەیبێكی نییە.
3-پەیداكردنی بژێوی ژیان پەیوەندیی بە نوێژكردنەوە نییە، زۆرێك هەن نوێژ دەكەن و زۆر بە زەحمەت بژێویان وەدەستدەهێنن و پێچەوانەكەشی راستە، واتە نوێژ پێوەر نییە بۆ ئیدارە دانی دنیا.
4-وازهێنانی ژن لە پیاوەكەی بە منداڵێكەوە و لە كۆمەڵگەی ئێمە ماڵوێرانییەكی كۆمەڵایەتیی گەورەی لێوە پەیدا دەبێ، بۆی هەیە ژنەكەش بە لارێدا ببات ؛ ئەویش دواجار وەكو پیاوەكەی لێ بێت.
5-لە كۆمەڵگەی ئێمە هیچ ستروكتورێك نییە كە بتوانێ ژن و منداڵێكی لەوجۆرە بگڕێتە خۆ و بژێوییان بۆ پەیدا بكات، دوای ئەوەی لە مێردەكەی جودا دەبێتەوە.
6-گەورەبوونی منداڵێك بە بێ باوك ئاسەوارەكانی رەنگە زۆر لە نوێژنەكردن ترسناكتر بن. تەواونەكردنی خوێندن و لەدەستدانی ئایندە و دوا رۆژ. كێ دەڵێ لە باوكی باشتر دەبێ لە رووی ئاینییەوە، واتە بۆ ئەوەی هەڵەیەك چارەسەر بكەین، دووی دیكەمان خستە سەری.
7-هیچ بنەمایەكی ئەقڵانی بۆ ئەم فتەوایە نییە با دەیان عولەما لەسەردەمی جیاوازدا هەڵەی وایان كردبێ.
8-كاتێك ئەقڵ ناكرێ بە پێوەر مرۆڤ بە لارێدا دەچێ لە بڕیارەكانی فەتوادا.