كێشەی بەنزین‌ و چەند سەرنجێك

3 مانگ پێش ئێستا

سەردار قادر
بەپێی ئەو  ئەزمونەی  هەمە لەكاتێكدا كە جێگری پارێزگاری سلێمانی بووم‌و ڕۆڵێكم هەبوو لەگەڵ هاوڕێكانم لەپارێزگاو ئەنجومەنی پارێزگا بوو چارەسەری قەیرانی بەنزین، هەندێ سەرنج بۆ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی‌و بەڕێز قائیمقامی سلێمانی، كە تەنها لەڕووی خەمخۆریەوە ئەم سەرنجانەم بەهەند وەرگرن.

كاتێك نرخی نەوت لەبازاڕی جیهانی‌و ناوچەكە بەرز ئەبێتەوە، بەهەمانشێوە نرخی مەنتوجەكان بەرز ئەبێتەوە، لەوكاتەدا دەسەڵات هەوڵدەدات هەندێ ڕێكار بگرێتەبەر تا بارگرانی سەر هاوڵاتیان كەمبكاتەوە.

1ـ مۆڵەتی هێنانی بەنزین‌و گاز بەرفراوان ئەكرێت تا زۆرینەیەك لەكۆمپانیاكان ئەوكارە بكەن بەمەش خستنەڕوو لەبازاڕدا زۆرتر ئەبێت‌و بۆ ئەوەی بفرۆشرێت، نرخ جۆرێك دابەزین بەخۆوە ئەبینێت.

2ـ بەوكارەی سەرەوە قۆرخكاری ڕێگەی لێ ئەگیرێت.

3ـ كردنەوەی بەنزینخانەی حكومی كە تیایدا هامشی قازانج كەمبكرێتەوە، بۆ كارمەندانی حكومی.

4ـ حكومەتی خۆجێی بتوانێت كۆمپانیای هاوبەش لەگەڵ كەرتی تایبەت بكاتەوە، بەشێوازێك كە بودجەیەك بخرێتە بەردەم پارێزگاری بەڕێز بۆ گرتنەبەری ئەوكارە.

باوەڕی من ئەوەیە كە بەڕێزان پارێزگارو قائیمقام‌و ئەنجومەنی پارێزگار لەهەوڵی جدیتان بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین‌و نرخی بەرزی، ئەم سەرنجانەی من تەنها ئەزمونێكە بۆ بەردەم بەڕێزیان.