زۆلا و گولێت لە باسی مارادۆنا و مێسی

3 مانگ پێش ئێستا

وەرگێرانی: چێنەر عەبدولقادر
ریچارد كی دەیویست سود لە زۆلا و گولێت ببینێت و باسی مێسی و مارادۆنای هێنایەوە پێشەوە، ئەوانیش بەم شێوەیە وەڵامیان دایەوە.
زۆلا: لام سەیرە ئەرجەنتین نازناویان نەبردوە لەم ماوەیەدا، لە كاتێكدا لەگەڵ مێسی چەندین یاریزانی باشیان هەیە، لە باسی مێسی دا ناتوانم زۆر شت بڵێم چونكە نایناسم، بەڵام دەتوانم لەسەر مارادۆنا پێت بڵێم كە نەك یاریزانێكی باش بەڵكۆ سەركردەیەكی كەم وێنەبوو بۆ هەموومان، تەنها خۆی باش نەبوو، ئێمەشی باش كردبوو.
پاشان زۆلا وتی: جارێك بەرامبەر پیزا یاریمان هەبوو، وتی تۆ ژمارە ١٠ لەبەر بكە، دوای یاریەكە كە بردبومانەوەو زۆر دڵخۆشبووم، چوم بۆ لای وتم دیگۆ ناتوانم سوپاست بكەم كە ژمارەكەی خۆتت پێدام نازانم بڵێن چی!! وتی : خۆ لەبەر تۆ ئەوەم نەكرد!!! هەر ویستم خۆم رەقەمەكەی كاریكا لەبەر .

گۆلێت: جارێك یاریمان بەرامبەریان دەكرد، ئێمە لە میلان زۆر باشتربوین لە یاریەكەدا، ئەلاماو دەچوە دەرەوەی یاریگا بەهۆی ئازاراوە، مارادۆنا توڕەبووبوو هاواری لێ دەكرد… ترسنۆك… بێ غیرەت… جەبان …. پیاونیت ...یاریگا جێ ئەهێڵێت ناوێری یاری بكەیت هیچنیت و بڕۆ !!
 گولێت : زۆربەی كاتی یاریكردنی مارادۆنا ئازار لە قاچیدا هەبوو.

ریچارد كی : جیاوازی مارادۆنا و مێسی لە چیدایە كەواتە؟
زۆلا: ناتوانم لەسەر میسی قسەبكەم لە نزیەكەوە، بەڵام دەتوانم ئەوەت پێ بڵێم كە ئەرجەنتینی ١٩٨٦ هێندەی ئەم ئەرجەنتینەی مێسی بەهێز نەبوون، دەزانم مارادۆنا وایدەكرد هەموو مان بڕوامان بەخۆمان بێت كە لەهەموو تیپێك دەبەینەوە، بەڵام نازانم مێسی كاریگەری چیە لەسەر هاوڕێكانی.
گۆلێت : مارادۆنا وای دەكرد تاكی یاریزان و تیپەكە بڕوایان بەخۆیانبێت، نەك لە یاریدا بەڵكو لە مەشقكردنیشدا، لە بێرمە یاریەكی خێرخوازیمان كرد لە ئینگلاند، دواین ٢٠ خولەك من یاریمكرد هەستێك هەبوو وای لێ دەكردم هەر تۆپێكم دەهاتە قاچ پاسم ئەیا بە دێگۆ! كەسایەتیەكی هەبوو زۆر بەهێز كە خۆی لە یاریگا بەدەستی هێنابوو.