بۆچی پارەی مووچەنیە..؟

3 مانگ پێش ئێستا

د. سەنگەر سەید قادر
 -حكومەتی هەرێم بە تێكڕای مانگی ئایار ڕۆژانە زیاتر لە ٥٧٠ بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە و ٣٩٥ هەزاری هەناردە كردووە و ٣٠ هەزاری لەناوخۆدا بەكارهێنراوە بۆكۆمپانیاكان و پاڵاوگەكانی حیزب
- لەو بڕە ١٤٥ هەزار بەرمیلیش دیارنیە و بەقاچاخ فرۆشراوە.
- لە ٣٩٥ هەزارەكەش كە بەتێكڕای بە ٧٠ دۆلار بووە و حیزب سەدا ١١% بۆخۆی بردووە لە ٧٢٠ ملیۆن دۆلار بووە كاكەیەكی حیزب ٧٩  ملیۆن دۆلاری بردووە و سەدا ٤٥% بۆ كۆمپانیاكان بێت  بەتیكڕای ٣٥٠ ملیۆن دۆلار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت
- داهاتی ناوخۆیش وەك خۆیان ڕایان گەیاندووە١٨٣ ملیۆن دۆلار بووە لە كاتێكدا داهاتی ناوخۆی بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارای عێراق ٢٨٩ ملیۆن دۆلار بووە و ١٠٦ ملیۆن دۆلاری دیارنیە.
-  ئەمە جگە لەداهاتی غاز 
- سەرنج بدە هەرێم داهاتی نەوتی مانگای ئایاری ١ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بووە وبەغازی و داهاتی ناوخۆووە زیاتر لە ١ ملیار و٦٢٠ ملیۆن دۆلارە كە ئەگەر كرێی كۆمپانتاكانی خۆشیان لێدەربكەن دەبێت ١ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتمان هەبێت.
- خەڵك بە ٢٠٠ ملیاری بەغداد دەگەوجێنن بۆشاردنەوەی ئەوسەدان ملیۆن دۆلارەی كەدەدزرێت لەلایەن حیزب و چەند بازرگانێكی سیاسیەوە.
- خەومان لێنەكەوتووە بێ هۆشیش كراوین.