خۆت لە شێرپەنجەی قۆڵۆن بپارێزە

1 مانگ پێش ئێستا

د.فایق گوڵپی
شێرپەنجەی قۆڵۆن نەخۆشییەكی بڵاوە، نیشانەكانی بریتین لە:
١.خوێندانان لەگەڵ پیساییدا.
٢.قەبزی 
٣.ریخۆڵەگیران
٤.كەمخوێنی
٥.گرێی ناوسك.

ئەگەر بتەوێت خۆت لە شێرپەنجەی قۆلۆن بپارێزیت :
١.كە تەمەن ٥٠ پەنجا ساڵی بەرێكرد، پشكنینی وردی خوێنی ناو پیسایی بكە، ئەگەر خوێن لە پیساییەكەتدا هەبوو، نازوری قۆڵۆن بكە، ئەگەر بە نازور گرێ لە قۆڵۆندا بینرا، بیبڕە و بینێرە بۆ پشكنین.
٢.ئەو كەسانەی خزمەكانیان شێرپەنجەی قۆڵۆنیان هەیە، دەبێ زوتر و زۆرتر پشكنینی پیاسای و نازور بكەن، بۆ ئەوەی لە قۆناغە سەرەتاییەكاندا نەخۆشییەكە بدۆزرێتەوە و چارەسەر بكرێت.
٣.ئەو كەسانەی هەوكردنی درێژخایەنی ریخۆڵەیان هەیە، بە تایبەت هەوكردنی قۆڵۆن، دەبێت بزانن ئەگەر هەیە بە هۆی ئەو نەخۆشییەوە زیاتر دوچاری شێرپەنجەی قۆڵۆن دەبن، بۆیە دەبێت ناوبەناو سەردانی پزیشك بكەن و نازوری قۆلۆن بكە، بۆ ئەوەی ئەگەر دوچاری شێرپەنجە بوبن، زو چارسەر بكرێن.
٤.هەر كەسێك نیشانەكانی شێرپەنجەی قۆلۆنی هەبێت، ئەگەر زوو بەدەم نەخۆشییەكەیەوە بڕوات و سەردانی پزیشك بكات، نەخۆشییەكەی لە قۆناخی سەرەتاییدا دەستنیشان دەكرێت، ئەگەر نەخۆشییەكە لە قۆناخی یەكەم و دوەمدا بدۆزرێتەوە، بە نەشتەرگەری بنبڕدەكرێت و نەخۆشەكە چاكدەبێتەوە.