لەسەر چی بنەمایەك پورتوگال پاڵێوراوی یەكەم بوو؟

3 مانگ پێش ئێستا

جەمیل قابیل
هەڵبژاردەیی پورتوگال داویی ئەوەیی ئەم شەو ماڵ ئاوایی كرد زۆرینەیی كەس ئەم پرسیارە جێ دەهێڵن ، 
ئایا لەسەر چی بنەمایەك هەڵبژاردەیی پورتوگال پاڵیوراوێكی یۆرۆ بێت ؟
كوالێتی یاریزانەكانی پورتوگال سەرووی هەموو ڕیزبەندیی ئەوروپایە بەپێی تاكتیكی ،واتا پورتوگال هەموو جۆرە یاریزانێكی بەردەست بوو بۆ یاریكردن و دەكرا هەموو ستایلێك هەڵبژێرێت بۆ ڕیتمی یاری بەڵام كەوتە بۆسەیی خۆیەوە ...
بوونی ڕۆناڵدۆ و پیپی لە زۆر هەڵبژاردە دا نیە كە زۆر تاكتیكین و دەتوانن لەگەڵ هەموو دۆخێكدا بگونجێن و ڕاهێنەری دووەمی یاریگا بن .
لەكاتێكی دیكەشدا یاریزانانی هەڵبژاردەیی پورتوگال زۆرینەیی یاریزانانیی لە بەرزترین نرخ دان و سوود لە كوالێتیان نەبینرا .

لە ڕوویەكی دیكەوە پورتوگالی یۆرۆیی 2016 ئەم بژاردە باشەیی پێ نەبوو بەڵام بەختێكی باش لەگەڵیدا بوو .

كێ ئەم بنەمایی تێكدا 
سانتۆس دەرفەتی بەخۆیی نەدا پلانەكان بەپێی خواستەكانی بگونجێنێت و كاریان پێ بكات .
سانتۆس لەژێر فشاری كلاسیك ماوە و تاوەكو ئێستا هەڵبژاردەكەی لە 2004 دا دەبینێتەوە بێ گۆڕانكاری پلان و ئەمیش زیانی بەر ڕۆناڵدۆ و مێژووی پورتوگال خستووە .
كەس لاری لەوە نیە ڕۆناڵدۆ كەسی یەكەمی هەڵبژاردەكەیە و چاوەكان لەسەر ئەوە بۆ تۆماركردنی گۆڵ و گۆڕانكاری یاریگا و ترسی هەڵبژاردەیی بەرمبەر بەڵام ڕۆناڵدۆ هیچ كات وەك هێرشبەری یەكەم سەركەوتوو نەبووە و هەمیشە پێویستی بە هاورێیەك بووە تاوەكو فشاری سەر خۆی كەم بكاتەوە و باڵێكیش بەكار بهێنێت بۆ جوڵەكانی .
ڕۆناڵدۆ لە ژێر پلانە سەرتاییەكانی پیرلۆ و ئانشنۆتی سەركەوتوو نەبوو كاتێك پشتی پێ دەبەسترا وەك سەرە ڕەم بەڵام ئەو دوو ڕاهێنەرە گۆڕانكاریان كرد و یاریدەدەرێكیان بۆ زیاد كرد .
بەڵام سانتۆس گرەو لەگەڵ خۆیی دەكات و ترسی خۆی لە هەڵبژاردەكەدا كۆ كردووەتەوە و پورتوگال بۆ هیچ هەڵبژادەیەك پاڵەوان نیە و ترسی گەورەیان لێی نیە .
ئەو بنمایانەیی هەمووانی پەیوەست كردووە بە پاڵێوراو بوونیەوە هۆكارە سەركیەكانی :
٭وجودی یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی جیهان .
٭گەشەیی بەهرەدار لە هەڵبژاردەكە دا .
٭هەست كردن بە ڕووحیەت و بەرپرسیاریەت .
٭بوونی بەختێك كە وەك هەل لە 2016 ڕەخسا و لای هەندێك پێان وابوو دووبارە بێتەوە .