لە ئەگەری رۆیشتنی مێسی كێ زیانی پێدەگات ؟

2 مانگ پێش ئێستا

هەكاری قانع
شەوی رابردوو لیۆنێڵ مێسی ئەرجەنتینی و كاپتنی بارسێلۆنا گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات ، باس و خواستەكان سەبارەت بە رۆیشتن و مانەوەی مێسی بەردەوام دەبێت تاكوو كاپتنە ئەرجەنتینیەكە بڕیاری كۆتایی دەدات

ئەفسانەی تۆپی پێ و یانەی بارسێلۆنا لیۆنێڵ مێسی شەوی رابردوو گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا كۆتای هات ، ئێستا مێسی یاریزانێكی ئازادە دەتوانێ یاریی بۆ هەر یانەیەك بكات كە خۆی بیەوێ ،

هەرچەندە ئەگەری مانەوەی مێسی لە بارسێلۆنا زیاترە لە رۆیشتنی لە یانەكە بەڵام لە ئەگەری رۆیشتنی مێسی كێ زیانی پێدەگات ؟

بێگومان رۆیشتنی مێسی لە بارسێلۆنا زیانێكی دارایی گەورە لە بارسێلۆنا دەدات بۆرسەی یانەكە لە تۆپی پێدا دادەبەزێ ، لە فرۆشتنی درێس تا دەگاتە فرۆشتنی بلیتی سەردانیكەرانی یاریگای كامپ نۆ ئەوە جگە لەوەی بارسێلۆنا لە رووی یارییكردنەوە زیانێكی زۆری پێدەگات شوێنگرتنەوەی مێسی زۆر زەحمەت دەبێ بۆ بارسێلۆنا هەرچەندە رۆیشتنی مێسی ئەمڕۆ بێت یان سبەی یان وەرزێكیتر هەر روودەدات ئینجا واز بهێنێت یاخوود بڕوات بۆ یانەیەكی تر كەواتە بارسێلۆنا زیان لێكەوتووی یەكەم دەبێت لە حاڵەتی رۆیشتنی مێسی ،

هاوینی رابردوو كاتێك مێسی فاكسی نارد بۆ رۆیشتن لە یانەكە ئەوەی راستەوخۆ دوای بارسێلۆنا هاتە سەر هێڵ و بەڵگەی دەهێنایەوە بۆ مانەوەی مێسی و رێگای لە رۆیشتنی مێسی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بوو ( لالیگا ) چونكە ئەوان دەزانن بە رۆیشتنی مێسی كەسایەتی و قورسایی خولەكە زۆر تێكدەشكێ ئەوەتا رۆژنامەنووسی ماركا ڕەئوول ڤارێلا دەڵێ: بە رۆیشتنی مێسی و رامۆس لە لالیگا كێ لە ئێوە پارە دەدات بۆ بینینی لالیگا ؟ كەوایە رۆژنامەنوسێكی ئیسپانیا هەست بەوە بكات ئەی چۆن بەرپرسانی لالیگا هەستی پێناكەن ؟ بە دڵنیایەوە زیان لێكەوتووی دووەم لە ئەگەری رۆیشتنی مێسی لالیگا دەبێت و قورسایی و بینەرێكی زۆر لەدەست دەدات .