پەروەردە

10/07/2021

عەتا شەمێرانی
1
 بۆ دایكان و باوكان 
بۆ ئەوەی مناڵەكانتان لەداهاتوودا نەبنە چەقۆكێش و وەكو بونیادەمەكانی ئەمڕۆ تەقەی خۆشی نەكەن بەئاسمانا، هەرگیز شمشێر و دەمانچەی پلاستیكی بۆ مناڵەكانتان مەكڕن، دوایین لێكۆڵینەوەی زانستی سەلماندوویەتی لە قۆناغی مناڵیدا هەر جۆرە دیارییەك بۆ مناڵەكەت بكڕیت، ئەو دیارییە لە ئاییندەیا كاریگەری گەوورە لەسەر مناڵەكەت جێ ئەهێڵێت!
 2
بۆ وەزارەتی پەروەردە 
بۆ درووستكردنی نەوەیەكی تەندرووست و خاوەن ئاوەز، پێویستە گرنگی بدەن بە وانەی پەروەردە.
پێشنیارتان بۆ ئەكەم لە ساڵی ئاییندەدا، ڕۆژانە وانەی پەروەردە لەپێش هەموو وانەكانەوە بێت. ناكرێ وانەی پەروەردە بخرێتە كۆتایی لیستەوە و لەدوای وانەی بیركاری و ئینگلیزی و مێژوو جوگرافیاوە بوترێتەوە! چونكە لەدوای وانەی یەكەم و دووەم و سێهەمەوە ئیتر مناڵان تاقەتی گوێگرتنیان نیە،بەتایبەتی لە ژینگەی قوتابخانەكانی ئێمەدا.

٩٦ ساڵە وەزارەتی پەروەردە لە عێراق و كوردستاندا دركیان بەو هەڵەیە نەكردوە، تاكو ئەمڕۆش تووتی ئاسا مناڵان فێری نوسین و خوێندنەوە ئەكەن، بایەخی ئەوتۆ بە پەروەردەكردن و بنیاتنانی كەسێتی تاك نەدراوە، ئەوەی بێ بەهاو بێ نرخە، پەروەردەكردنە،پەروەردەكردن!