جیمیس كــامیرۆن چۆن تــوانی لە ڕێی كــارەكتەری(T - 1000) وە وەهمی پیاوانی پۆلیس بڕەوێنێتەوە؟

11/07/2021

شادمان محەمەد
كاتێك جیمیس كامیرۆنی دەرهێنەری مەزنی سینەمایی لە ساڵی ١٩٩١دا بەشی دووەمی فیلمی تێرمیناتۆری بەرهەمهێنا (Terminator 2: Judgment Day) لەو فیلمەدا، كارەكتەری نەیاری پاڵەوان واتا (تی - ١٠٠٠)ی لە زۆرێك لە دیمەنەكاندا بە پۆشاكی پۆلیسیەوە نیشاندا. 
بەڵام دواتر ڕووبەڕووی كەمێك رەخنەی پیاوانی پۆلیس بۆوە بەوەی ناكرێت كەسێكی (بكوژ شەرانگێز ) و دژ بە مرۆڤ، بكرێتە پۆلیس و یاخود بەپۆشاك و بەرگی پۆلیسەوە تاوانی ترسناك ئەنجام بدات، بەلام جمیس كامێرۆن بە پێچەوانەوەی ئەوانەوە لە وەلامدا وتی؛ 

لە راستیدا من لە پێناو ئامانجێكدا ئەم كارەم ئەنجامدا، ئەویش ڕەوینەوی وەهی پیاوانی پۆلیس بوو، لە بەرئەوەی پیاوانی پۆلیس هەمیشە وا خۆیان دەبینن كە مرۆڤگەلێكی زۆر باش و بێخەوشن، وە هەڵگری هیچ جۆرە شەرانگێزییەك نین، ئەمە جگە لەوی زۆریان خەلكانی غەیرە پۆلیس لە خوارخۆیانەوە بە بچووكتر دەبینن، لەهەمانكاتدا خۆشیان بە فریادەرسی مرۆڤ دەزانن، هەربۆیە من ویستم لە ڕێی ئەم كارەكتەرەوە ئەو وەهمە لەمێشكیاندا بڕووێنمەوە، وە دواجار هەموومان مرۆڤین، بۆیە شایەنی ئەنجامدانی هەڵە و كەمووكوڕین.

كــارەكتەری T- 1000 لە بناغەدا چیە؟
كارەكتەرێكی خەیاڵی بكوژە، لە زنجیرە فیلمی بەشی دووەمی فیلمی تێرمیناتۆردا دەركەوت، دروستكراو و بەرهەمی كۆمپانیای SkyNet بوو، ئامانجیان لە دروستكردنی بۆ كۆنترۆلكردنی داهاتووی مرۆڤ بوو لە سەر زەوی، هەربۆیە دژ بەمرۆڤ و بۆ لە ناوبردنی مرۆڤایەتی ناردیانە سەر زەوی.

پێكهاتەی مادەكەی؛ 
مادەیەكی شلی جۆری (Mimetic Polyalloy) بەجۆرێك دەتوانێت شكڵی خۆی بۆ هەموو شێوەو شكڵێكی تر بگۆڕێت، تەنانەت لە توانیایدا بچێتەوە سەر شێوە و بۆدی هەموو كەسەكانی دەوروبەر، وە بەهۆی پێكهاتەی بەهێزی مادەی مانەوە تێیدا، دەتوانێت لە كاتی ترسناكی و رووبەرووبوونەوەی لە ناوچوونەوە بە خێرایی خۆی سەر لە نوێ خۆ كۆبكاتەوە، بەوەش خۆی لە ناوچوون رزگار بكات، بەجۆرێك ئیتر لە ناوچوونی ببێتە كارێكی نەكردە و ئەستەم، لەوانەش گرنگتر دەتوانت بە ناو هەموو مادەیەكی رەقدا  تێپەر ببێت.