ژن لە سایەی خورافەدا

13/07/2021

لانە عەزیز حەمە
لەسەرەتای بونی مرۆڤەوە، جیاوازی جێندەری لە نیو تاكەكانیشدا سەری هەڵداوە، ئەگەر لەڕوی فیزیۆلۆژیەوە بڕوانینە بەهای هەردوو ڕەگەزی نێرو مێ، ئەوا بێگومان دەتوانین ئەو تێبینیەبكەین كە مێیینە كەینونەیەكی جیاوازترە لە ڕەگەزی بەرانبەری، ئەم جیاوازیەش وای كردووە كە مێینە بەجۆرێكی سیستماتیكی و بەدرێژایی مێژوو هەر لە كۆمۆنەی سەرەتاییەوە ژن وەكو ڕەگەزێكی جەستە شەهوانی و نەرمونیان دەچەوسێنرێتەوە و زوڵمی لێدەكرێت، جگە لەوەی هەمیشە وەكو خۆشیەكانی پیاوان سەیری كراوە و چێژی لێبینراوە . 
ئەمە وای كردووە هەمیشە ئەم كەینونە سروشتیە لەسنوورێكی داخرودا قەتیس بكرێت، پاش ئەوەی كە كۆی بیرمەندو فەیلەسوفەكان تەفسیری جیەانیان كردووە زۆرێكیش لەوانە لەڕێگای تیۆریاكانیانەوە هەوڵی گۆڕینی جیهانیان داوە بۆ وڵا نانی ئەو جیاوازیانەی لە نیوان ڕەگەزەكاندا هەبووە. بەڵام لە ڕەوتی زنجیری قۆناغەكانی ژیاندا مێژوو نەیتوانیوە شێوە یەكسانیەك لەلاپەڕەكانیدا تۆمربكات لەنێوان ڕەگەزەكاندا. 

ژن لەدیدی كۆمەڵگەی كوردیدا
مێژووی گەلی كورد دوورو نزیكی مێژووی ململانێ و خەباتی ڕزگاری بووە، واتا ژنی كورد دووجار لەم دۆخەدا چەوساوەبوون، سەرەڕای ئەو قوربانیە زۆرەی ڕووبەڕووی ژنی كورد بوەتەوە هاوكات شانبەشانی پیاوانیش لەخەباتی ڕزگاری نیشتیمانیدا درێغیان نەكردووە هەروەكو چۆن هەمیشە هاوكارو پاڵپشتی پیاوبون.
بەڵام كاتێك كلتورو كومەڵگە دەكەوێتە ژێر هەژموونی داگیركاری و سەپاندنی كلتوری بێگانەوە بەتایبەت هەژمون و ئایدیای ئایینی . ژنان زیاتر باجی ئەو چەوساندنەوەو داگیركاریە دەدەن ئایین بۆ هەموو گەلانی جیهان ڕزگاری و سەرفرازی بووە . 
بەداخەوە بۆ گەلی ئێمە و بەتایبەتیش ژنان نەهامەتی و ماڵوێرانی و كۆیلەكردنی ژنان بووە بەكەنیزەكردنی ژنان بووە. ئایین لەكۆمەڵگەی ئێمەدا بەرگری پێشكەوتن و ئازدی بوە بەگشتی .