ئەگەر كوڕت هەیە ئەوا ئەم شتانە قەدەغەیە

13/07/2021

س: ئافەرین
-لە هەموو كۆبوونەوەیەكی خانمان و ژناندا مەیخەرە شوێنی خۆت و لەگەڵ خۆت مەیبە، بەڵكو  لێگەڕێ با كاتەكانی لەگەڵ باوكیدا بەسەربەرێت تاكو پەیوەندیەكی باش لەگەڵ باوكیدا دروست بكات و فێری ڕەوشت و خەسڵەتی پیاوانە بێت. 
-توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەدەن یەكێك لە هۆكارەكانی مەیل و حەزی هاوڕەگەزبازی لای كوڕان ئەوەیە كە منداڵ پەیوەندیەكی باش و تۆكمەی لەگەڵ باوكیدا نەبووە.
-كاتێك منداڵەكەت نەرمو نیانە یان ڕۆح سوك و قسە لەسەر خۆیە یان زۆر دەگری، پێی مەڵێ ئەوە چیە ئەڵێی كچیت و كچ كچی مەخەرە دوا، با وای لێ نەیەت ڕقی لە ناسنامە و ڕەگەزی خۆی بێت.
-لە دوای تەمەنی 5 ساڵیەوە، هەوڵدە منداڵەكەت فێربكەی خۆی بشوات و خۆت نەیشۆیت، یان ئەگەر پێویست بوو خۆت بیشۆیت ئەوا بە تەواوی جلەكانی لەبەر دامەكەنە چونكە لەو تەمەنەوە ئیدی منداڵ خەیاڵ و بیری سێكسی لەلا دروست دەبێت. ( ئەگەر گونجاو بوو دەتوانرێ لەمەدا باوكی هاوكار بێت لە شۆردنیدا)
-كوڕەكەت مەخەرە دنیایەكی سۆزداری توندەوە لەگەڵ خۆت، كاتێك هاوسەرەكەت پەیوەندی سۆزداری لەگەڵتا لاوازە ئەوا هەوڵمەدە لەگەڵ كوڕەكەت قەرەبووی بكەیتەوە ، چونكە بەو شێوە پێتەوە وابەستە دەبێت و كاریگەری لەسەر پەیوەندیەكانی دەبێت لەگەڵ خێزانیدا.