لە پێنج مانگدا 53 حاڵەتی توندوتیژی سێكسی تۆماركراوە

18/07/2021

س: بوار نیوز
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، بۆ نیوەی یەكەمی ساڵی ٢٠٢١ بە بەراورد بە ٦ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٠ زیادی كردوە.
لە  ٦ مانگی یەكەمی ساڵی ڕابردو ٤٩٧٢ سكاڵا تۆمار كراوە، كۆی گشتی ئامارەكان بۆ ٥ مانگی یەكەمی ٢٠٢١ زیاترە، كە  ٥٢٦٨ سكاڵا بوە، كە ٥٣ حاڵەت سێكسی بوە، ٤١ خۆسوتاندن، خۆكوشتن ٣٨ و كوشتن ١١حاڵەتە

ڕێژەی زۆری توندوتیژییەكان بەر شاری هەولێر كەوتوە كە٢٢٢١ سكاڵا تۆماركراوە، كە ٢٠ حاڵەتییان سێكسی بون، ١٦ حاڵەت خۆسوتاند، ٩ حاڵەت خۆكوشتن و ٣ حاڵەت كوشتن بوە.

هەر بەپێی هەمان ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی، پارێزگای دهۆك لە ڕوی بەرزی ڕێژەی توندوتیژییەوە بە پلەی دوەم دێت١٢١٥ سكاڵا تۆمار كراوە، خۆ سوتاندن ١١حاڵەت، خۆكوشتن١٦، سێكسی١٦، كوشتن ٦ حاڵەت بوە، ١١١٤ حاڵەتی توندوتیژی لە سلێمانییە، كە  ١٣ حاڵەت سێكسی، ٧خۆسوتاندن،١٠خۆكوشتن، ١ كوشتن.
هەروەها ٤٤٢ سكاڵا لە گەرمیان تۆماركراوە، ١سێكسی،١خۆسوتاندن،٢خۆكوشتن،١كوشتن.
  لە ئیدارەی ڕاپەرین ١٦٧ سكاڵا تۆمار كراوە، ٢خۆسوتاندن،١خۆكوشتن ١سێكسی
 و ١١٩ سكاڵا لە سۆران تۆمار كراوە،٢ حاڵەت سێكسیە، ٤ خۆسوتاندن.