چۆن دەزانی منداڵەكەت دەستدرێژی بەرامبەر كراوە؟

19/07/2021

د. دیلمان ئازاد حەسەن
منداڵان كاتێك دەستدرێژییان دەكریتە سەر كاردانەوەیان جیاوازە دەگۆرێت لە منداڵێك بۆ یەكێكی تر ئەویش بەپێی:
١-تەمەنی منداڵەكە.
٢-جەند جار دەستدرێژی بەرامبەر كراوە و جەند ئازاری بینیوە.
٣-كێ بەرامبەری كردووە.
بابەتی دەستدرێژی سێكسی تایبەتە بە پزیشكی دادوەری و مامەڵە كردن لەگەل ئەو جۆرە حاڵەتانە بە پێی یاسای عیراقی دەبێت بگەڕێتەوە بۆ پزیشكی دادوەری بەڵام لەڕووی چارەسەری زۆر پێویستە لە لایەن پزیشكی دەروونییەوە بینرین.
ئەو كۆمەڵە نیشانەی خوارەوە ئەگەر یەك دووانێكت لە منداڵت بینی مانای ئەوە نییە راست بیرت بۆ دەستدرێژی بچێت بەڵكو دەبێت زۆربەی خاڵەكانی تیدابیت:
-منداڵەكە لە جاران گۆشەگیرتر و بێدەنگتر دەبێت و حەزی لە یاریكردن و هاوڕێیەتی نامێنێت.
٢-بەبێ هیچ هۆكارێك منداڵەكە لەخۆییەوە دەست بە گریان دەكات.
٣-كردنی میز بەخۆیدا و جیگا تەڕ كردن شەوان لەكاتی نوستن دەست پێدەكات.
٤-منداڵەكە دەست دەكات بە پرسیاری جیاواز بۆ نمونە لە دایكی دەپرسێت :هەموو كەس دەبێت نهێنییەكی هەبێت بەكەسی نەڵێت؟
٥-لەجاران زووتر تورە دەبێت و هەندێكجار بێهۆكار تورە دەبێت.
٦-بێ هۆكاری جەستەیی سەر ئێشەی منداڵەكە دەست پێدەكات و بەدایكی دەڵێ سەرم دێشی.
٧-بە ئاسانی ناچێتە ناو خەو وەك جاران و كە كەوتە خەو خەوی ناخۆش دەبینێت و لەخەوی بەئاگا دەهێنێت.
٨-لە قوتابخانە دوا دەكەوێت و لە خوێندن وەك جاران نامێنێ.
٩-لەسەر جەستەییان ئاسەواری زەبری دەرەكی هەیە بەتایبەتی لە كۆئەندامی زاوزێی سووربوونەوە یان ئەستوربوون كە ناتوانیت بەجوانی وەك جاران بروات یان دابنیشێت.
١٠-لە هەرزاكاران هەندی نیشانەی تر هەیە وەكو جاران جلی ئاسایی ناپۆشن و شیوازی پۆشاكیان دەگۆرێت و بەبێ بوونی سەرچاوە هەر رۆژە و شتێك دەهێننەوە وەك جانتا بۆن ....هتد.
 
پرۆفایل:
دكتۆرە دیلمان ئازاد حسن 
پسپۆری پزیشكی دادوەری
مامۆستا لە كۆلێژی پزیشكی