گێچەڵی سێكسی و هۆكارەكانی!

2 مانگ پێش ئێستا

سۆزیار بەختیار
گێچەڵی سێكسی یەكێكە لە گرفتەكانی هەر كۆمەڵێك كە ئەم دیاردەیە تیایدا بڵاو بێت، لەگەڵیشیدا هۆكاارگەلی جیاجیا باس دەكرێـ، بەبێ ئەوەی كە تا ئێستا چارەسەری ریشەیی هەبێ.
هۆكارەكان چین؟
ئەگەر هۆكاری گێچەڵی سێكسی، نەخوێندەواری یە!؟
ئەی بۆچی مامۆستا، ئوتازی زانكۆ، پزیشك، رۆشنبیر، خوێندەوارەكان گێچەڵی سێكسی بە رەگەزی بەرامبەر دەكەن؟

ئەگەر هۆكاری گێچەڵی سێكسی هەژاری یە؟!
بۆچی، بازرگان، سەرمایەدار، خاوەن كۆمپانیا،.. هتد، گێچەڵ بە بەرامبەرەكانیان دەكەن؟

ئەگەر هۆكاری گێچەڵی سێكسی، دواكەوتنی هاوسەرگیری یە، یاخود نەبونی توانایە بۆ هاوسەرگیری كردن لە تەمەنێكی گونجاودا؟!
ئەی بۆچی ئەوانەی هاوسەریان هەیە و منداڵیان هەیە، ئەوانەی خێزانیان هەیە، گێچەڵی سێكسی دەكەن؟

ئەگەر هۆكارەكە وەك دەگوترێ چەپاندنی سێكسی یە و لە گەورەبوندا رەنگ دەداتەوە؟!
ئەی بۆچی هەرزەكار و منداڵی خوار 14 ساڵ گێچەڵی سێكسی دەكەن؟

ئەگەر هۆكارەكە دوركەوتنەوەیە لە ئایین؟!
ئەی بۆچی زانای ئایینی، كەسانی بڕوادار و موسوڵمان گێچەڵی سێكسی دەكەن؟!

ئەگەر هۆكارەكە پۆشاك پۆشینە و لەبەر كردنی جلوبەرگێكە كە جەستەی ژنی تیا دەركەوێ؟!
ئەی بۆچی گێچەڵ بە ژنانی داپۆشراو و موحەجەبە و پەچەدار دەكرێت؟

ئەگەر هۆكار جەستەی ژن و بەژن و باڵا و لەشولاریەتی؟!
ئەی بۆچی گێچەڵ بە مناڵان دەكرێـ؟ بۆچی گێچەڵ بە نێرینەكانیش دەكرێت؟

هۆكاری گێچەڵێ سێكسی هەموو ئەوانەیە و هیچكام لەوانەش نیە، بەڵكو كەموكوڕی یە لە پەروەردەی خێزان و پەروەردەی تاك و پێگەیاندنی منداڵ وەك مرۆڤ نەك وەك رەگەز مێ بێت یان نێر.
پەیوەستە بە ڕانەهێنانی تاكەكان بۆ جڵەوكردنی خود و پابەند بون بە پاراستنی رەوشت و ئاكار و نەبەزاندن سنوری بەرامبەر و رێزگرتنى لە مرۆڤی بەرامبەر بەبێ لەبەرچاوگرتنی رەگەز و تەمەن و رەنگ.. هتد.