چی بكەیت بۆ ئەوەی پێستێكی بێ زیبكەت هەبێت؟؟

2 مانگ پێش ئێستا

د. شادیار حەمەلاو
بۆ ئەوەی پێستت ریقەدار و ساف و بێ زیكە بمێنێتەوە.
بۆ ئەوەی پێستێكی تەندروست و گەشت هەبێت. 
ڕۆژانە بە ڕیزبەندی ئەم خاڵانە جێبەجێ بكە، بەڵام ڕەچاوی جۆری پێستەكەت بكە گونجاوترین هەڵبژێرە:
1-لابەری میكیاژ (make-up remover) بەكاربێنە:
بەتایبەتی ئەگەر لەو كەسانەی ئەساس بەكار ئەهێنن چونكە ئەبێتە هۆی گیرانی كونیلەكان.
2-پاككەرەوە بەكاربهێنە بۆ شتنی دەمووچاو:
بۆ ئەوەی هەر زیادەیەك بە remover لانەچوبێت لاببرێت
3-تۆنەر:
بیرت نەچی زۆر گرنگە بۆ پاراستنی PH ترشێتی دەموچاو.
4-موقەشیر و سكراب:
بەڵام هەفتەی دووجار، وائەكات هەر زیبكەیەكی ژێرپێست یان چەوری و خانەی مردوو دروست بوبێت لای بەرێت.
5-سیڕەمی تایبەت بە پێی جۆری پێست و تەمەن.
6-شێداركەرەوە: 
زۆر گرنگە بۆ ئەوەی پیستت دوور بێت لە وشكی چەوری دەر نەیات.
7-كرێم یان سیڕەمی دەوروبەری چاوت بیر نەچی.
8-دژەخۆر:
دژەخۆری بێ ئەساس بە بەردەوامی بەكاربێنە لە هەموو جەوەكان.
9-ئاو  زۆر بخۆرەوە:
وشك بوونەوە وا ئەكات پێست چەوری زۆر دروست بكات و دەری بات توشی زیبكەت ئەكات بۆیە ڕۆژانە 8 بۆ 12 پەرداخ ئاو بخۆرەوە.
10-سترێس مەهێڵە
11-خواردنی تەندروست بخۆ واز لە خواردنی زۆر شیرین و چەور بێنە وەك چبس.
ئەمانە بكە جوانترین پێستت ئەبێ كە خۆت و هاوڕێكانت هۆگری ئەبن...


پرۆفایل:
دكتۆر شادیار حەمەلاو
‎ پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری و نەخۆشیەكانی پێست.
‎ ماستەر لەنەخۆشیەكانی پێست، لەندەن بڕیتانیا.
‎ پسپۆڕی جوانكاری پێست، ئەڵمانیا / هندستان
ئەندامی كۆمەڵەی پزیشكانی ئەمریكی.
‎