خراپترین خواردنەكان كە پێستت ئەشێوێنن

2 مانگ پێش ئێستا

د. شادیار حەمەلاو
ئایا هیچ خواردنێك یا خورادنەوەیەك هەیە زەرەر لە پێستت بدات؟؟ 
1 - شەكری دەستكرد 
شەكر ڕاستە شیرین و چێژی هەیە لەسەر زمانت بەڵام ئەزانی كە خانەكانی پێستت زۆریان ڕق لێیەتی
ئەزانی بۆ ؟؟ 
چونكە :
-  ئەنسۆلین لە خوێندا زۆر ئەكات و ئەبێتە هۆی هەوكردنی خانە و شانەكانی  پێستت و بەرەو پیر بوون ئەیبات  
- كۆلاجینی پێستت تێك ئەشكێنێ و چرچولۆچی تیا دەر ئەكەوێ
- ئۆكسێنەرەكان دروست ئەبن و خانەكان و پەردەی خانەكان ئەشكێنێن
هەر خواردنێك كە شەكری تیایە مەیخۆ یا زۆر كەمیبكەوە، كێك و شیرینی و ساردی و خواردنەوە غازییەكان نموونەن 
2 - خواردنی سورەوەكراو
3 – ئەلكهول: خواردنەوە سەرخۆشكەرەكان پێستت تێكدەشكێنن و وشكی دەكەنەوە 
4 -  جپس و خواردنە سوێرەكانی تر 
5 -  خواردنە لە قتونراوەكان
6 -  ساس و كەچەپ و مایۆنیز 
7 -  قاوە: زۆر خواردنەوەی قاوە پێست وشك ئەكاتەوە و تێكی ئەشكێنێ، دڵنیابە كە هێندە ناخۆیتەوە كە بگاتە ڕادەی زیانگەیاندن بە پێستت 
8 -  خواردنی خێرا 
9 -  ئەوەی گلوتینی تیایە 
10 -  جگەرە و نێرگەلە: هەرچەند ئەمانە خواردن نین بەڵام خەڵكێكی زۆر بێ ئەوەی ئاگاداربن لە زیانەكانی ئەیخۆن 
جگەرە: 
-  پێستت چرچولۆچ ئەكات
-  پێستی ژێرچاوت كۆ ئەكاتەوە و پیری ئەكات 
-  ڕەنگی پێستت ئەشێوێنێت 
-  كۆلاجین و ئیلاستینی پێستت تێك ئەشكێنێ بە پێی كات 
-  چرچولۆچی دەوری لێوەكان دروست ئەكات 
-  پەڵە و خاڵی قاوەیی 
ئاگات لە خواردنەكانت بێ ، با جوانتر دەركەوی


پرۆفایل:
دكتۆر شادیار حەمەلاو
‎پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری و نەخۆشیەكانی پێست.
‎ماستەر لەنەخۆشیەكانی پێست، لەندەن بڕیتانیا.
‎پسپۆڕی جوانكاری پێست، ئەڵمانیا / هندستان
‎ئەندامی كۆمەڵەی پزیشكانی ئەمریكی.