پەڵەكانم چۆن چارەكەم؟!

06/09/2021

د. شادیار حەمەلاو
پەڵە چییە؟
گۆڕانی ڕەنگی پێستتە بۆ ڕەنگی تۆختر بە هۆی زیادبوونی ماددەی میلانین كە بەرپرسە لە ڕەنگی پێستت و لەلایەن خانەكانی پێستتەوە بەرهەم دەهێنرێ.

هۆكارەكانی چین:
1. زۆر بەركەوتنی خۆر 
2. هەوكردنی (التهاب) ی پێست
3. بەركەوتنی زەبر بە پێست
4. زیبكە
5. هەندێك جۆری دەرمان (وەك حەپی مەنع)
6. تێكچوونی هۆرمۆنات 
7. سەركەوتنی تەمەن

چۆن ڕێگری لێ دەكەیت:
1. كەم بچۆرە بەر خۆری ڕاستەوخۆ یان دژە خۆر بە بڕی گونجاو بەكاربهێنە.
2. دەسكاری زیبكە یان هەر برینێكی تری پێستت مەكە.
3. دەرمان بە بێ پرسی دكتۆر یان دەرمانساز بەكارمەهێنە.
چارەسەرەكانی چەند ڕێگایەكن:
1. بەكارهێنانی كرێم یان هەر دەرمانێكی تر كە لەسەر پێست بەكاردێن. :
• ڕوون كەرەوەكانی پێست(پێویستە بە وریاییەوە بەكاربهێنرێن)
• ترشە ماددەكان كە بۆ فڕێدانی پێستەكەت كاردەكات و پێستی نوێ دێتە جێگەی. وەك ڤیتامین C. ئەمانە بۆ پەڵەی كەم سوودیان دەبێ.
• وەرگیراوەكانی ڤیتامین A:ئەمانە بۆ پەڵەی قوڵی پێستت كاردەكەن. 
• ئەو دەرمانانەی چینێك پێستت فڕێدەدەن. پێویستە دژە خۆریان لەگەڵ بەكاربهێنرێ.
2. چارەسەرە جوانكاریەكان وەك
• لەیزەر (بە كارهێنانی ڕووناكی بۆ لابردنی پەڵەكە كە دوو جۆرە یان بەهێزە و پێستەكە لادەبات و پێستی نوێ دێتە جێی یان كەم هێزە و كۆلاجینی پێستت كارا ئەكات بۆ نوێبوونەوەی پێستەكە)
• ماسكە كیمیاییەكان
• داتاشینی پێستەكە (برینداركردنی پێستەكەیە بە ئامێری تایبەت و ڕێژەی گونجاو كە وا دەكا پێستەكە بڕوات و پێستی نوێ بێتە جێگەی)
3. بەكارهێنانی بەرهەمە سروشتیەكان بۆ پەڵە وەك
• ئالۆڤێرا
• چای سەوز
• چای ڕەشی فرێش
• شیر


پرۆفایل:
دكتۆر شادیار حەمەلاو
‎ پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری و نەخۆشیەكانی پێست.
‎ ماستەر لەنەخۆشیەكانی پێست، لەندەن بڕیتانیا.
‎ پسپۆڕی جوانكاری پێست، ئەڵمانیا / هندستان
‎ ئەندامی كۆمەڵەی پزیشكانی ئەمریكی.