ژن لە شارستانییە كۆنەكاندا - یۆنانی كۆن بە نموونە

07/09/2021

هاوژین زیبا
ژمارە و جۆری سەرچاوە كۆنەكان كە لەئەمڕۆ لە بەردەستدان، نە زۆرن و نە جێگەی متمانەن . بەتایبەت ئەوانەی كە لەسەر بارودۆخی ژن لە چاخەكۆنەكاندا نووسراون .
بۆ نموونە زۆربەی هەر زۆری ئەو سەرچاوانە دەڵێ لە یۆنانی كۆندا ژنان هیچ مافێكیان نەبووە؛ نە مافی خاوەندارێتی، نە مافەكانی میرات و نە مافی دەنگدان . ئەركیان تەنیا پەروەردەكردنی مناڵ و ئەنجامدانی ئیش وكار وفرماەكانی ماڵ بووە،
بەڵام ئایا ئەم سەرچاوانە هەموو شتێكن و تەواو جێگەی باوەڕن ؟ وەڵامەكە ئاسان نی یەچونكە نووسەری بابەتەكانن هەموویان پیاو بوون، جگە لەمەش پانتایی باسەكان تەواوی یۆنانی كۆنیان نەگرتۆتەوە، تەنیا لە سنووری شاری ئەپینادا قەتیس كراون .سەرچاوەگەلی تر هەن كە باس لە بارودۆخی ژنانی ئەسپارتە دەكەن . ئەوان شتێكی دیكە دەڵێن؛ ژنانی ئەسپارتە دەبوووەك پیاو وەرزش و چالاكیی جەستەییان هەبێ، مافی موڵكداری و ئازادیی شەرابخواردنەوەشیان هەبووە.
چەند توێژێكی دیكەی ژنانیش هەبوون كە لە پێگەوئاستی تایبەتدا بون، بۆ نموونە ژنانی كاسپكار، ژنانی فەرمانبەر لە دەزگاكانی دەوڵەتدا،هەروەها لەشفرۆشان كە پیشەكەیان ئاشكرا و ددانپێدانراو بووە.
جگە لەمانەش بوار ڕەخساوە بۆ هەڵكەوتنی ژنانی نائاسایی و لێهاتوو لە بوارە جیاوازەكاندا ؛ شاعیری ژن، فەیلەسوف و پزیشك و سەركردەو فەرماندەی ژن ڕێگری لە هەڵكەوتنیان نەكراوە.
بەڵام گەورەترین پێگەی ژن لە وڵات وشارستانی یە كۆنەكاندا توانیوێتی خۆی لە ناو ئایین و ئەفسانەكاندا بەرجەستە بكات.
ئوپینا، خواوەندی ژیری و بەخشندەی و بەها و زیرەكی.، ژنە
لەكۆمەڵگا كشتوكاڵییەكەی یۆنانی كۆندا خواوەندەكانی پیت و بەرەكەت ژن بون .
شانبەشانی ئەمەش، یۆنانی كۆن ،وەك كۆمەڵگایەكی نێرسالار، زۆرێك لە كەسایەتی و سیمبولە خراپەكانی ناو ئەفسانەكانی بریتین لە ژن . ژن هێمایە بۆ ڕق و پیلان و تۆڵە و ئاژاوەنانەوە و ناپاكی . لە هەندێك داستان و ئەفسانەشدا ستایشی وەفای ژن كراوە كە پاكیزەیی خۆی پاراستووە كاتێك مێردەیەكی چەندین ساڵ لێی دوور بووە.
لە قۆناغی منداڵیشدا جیاكاری گەورە هەبووە لە ڕەخساندنی دەرفەتی پەروەردەو فێركردن . كچان بە دەگمەن خراونەتە قوتابخانە .تاكەوەرزشێكیش كە ڕێپێدراو بووە بۆ كچانی ئەو سەردەمەتەنیا هەر سەماكردن بووە.
خاڵێكی دیكە لە تایبەتمەندییەكانییۆنانی كۆن ئەوەیە كە پێویست بوو هەموو كچێك سەرەنجام هاوسەرگیری بكات . كۆمەڵگای یۆنانی كۆن شوێنی ژنی پێگەیشتووی بێ هاوسەری تێدا نەبووە.