بیرەوەری كاری پەیوەندی دیپلۆماسیم لە ئەفغانستان و عێراق و كوردستان ‎‎

09/09/2021

فازڵ كوردی
پاش ئازادكردنی ئەفغانستان لە دەست تاڵیبان و گروپە تیرۆریستە ئیسلامیەكان لەلایەن هێزی هاوپەیمانان، هێزەكانی نەیتۆ پاراستنی ناوشاری (كابوڵ)ی سپارت بە هێزی سەربازی ئەلمانیا بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی شار، بۆ ئەم مەبەستە سەربازەكانیان شەو دەبوایە لە شەقامە تاریكەكانی شار بسووڕێنەوە!
لەسەر داوای حكوومەتی ئەڵمانیا بۆ پاراستن و سەلامەتی سەربازەكانیان، كۆمپانیای (سیمنس)ی ئەڵمانی پڕۆژەیەكیان گەڵالە كرد بۆ ڕووناك كردنەوەی شەقامەكانی كابوڵ بەتایبەتی ڕێڕەوی سووڕانەوەی شەوانی سەربازەكانی ئەڵمانی!
وەك نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان، (ئەخزەر ئیبراهیمی) منی ڕاسپارد ئەندامێتی شاندەكە بكەم بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ حكوومەتی ئەفغانی، پلانەكە داڕێژرا بۆ ئەوەی سەردانی وەزیری پێشەسازی بكەین، كە چوین بۆ وەزارەت و لای كاكی وەزیر پاش شێكردنەوەی بابەتیانەی پڕۆژەكە لەلایەن نوێنەری كۆمپانیاكە هەروەها منیش باسی سوودەكانی ڕووناك كردنەوەی ناوشارەكەم بۆ كرد، كاكی وەزیر ڕووی كردە من و ووتی پڕۆژەیەكی زۆر باشە بەڵام ئێمە چەندمان دەست دەكەوێ؟؟
""شەقامەكانی پایتەختی بۆ ڕووناك بكەوە بە خۆڕایی، پارەش بدرێ بە كاكی وەزیر.!!

لە پڕۆژەیەكی هاوشێوەی (پی ئاڕ تی) لە موسڵ بۆ هاوئاهەنگی نیوان زانكۆی سەڵاحەددین و موسڵ و كۆیە و دهۆك و سلێمانی لەگەڵ زانكۆی (هاوای) بۆ توێژینەوەی زانستی كشتووكاڵی، خۆم سەردانی هەرپێنج سەرۆكایەتی زانكۆكانم كرد و بڕیاری كۆنفرانسێك درا كە دوو پرۆفیسۆری زانكۆی هاوای سەردانی عیراق و كوردستان بكەن. دوو پرۆفیسۆرەكە هاتن و كۆنفرانسەكە بەسترا لە كۆلیجی ئەندازیاری لە زانكۆی سەڵاحەددین بە ئامادەبوونی زانكۆی موسڵ و دهۆك و نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لە هەولێر و ئەندامێكی (پی ئاڕ تی) كەركوك بەڵام زانكۆی كۆیە و سلێمانی ئامادەنەبوون لەبەر ئەوەی سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەددین ڕێگریان كردبوو لە ئامادەبوونیان چونكە پێیان ناخۆش بوو! كۆنفرانسێكی سەركەوتوو ئەنجام درا و كار گەیشتە مۆركردنی یاداشتی لە یەكگەیشتن لە نیوانیان زانكۆكان، زانكۆی موسڵ یاداشتەكەیان مۆریان كرد بەڵام سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین (د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیی) ووتی ئێمە پێویستمان بە ڕەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵا هەیە! گەڕانەوەم بۆ موسڵ دواكەوت بۆ كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵی لەبارەی ئەم پرسە لە گەڵ وەزیری خوێندنی باڵا (د. ئیدریس هادی).
هاوشێوەی وەزیرەكەی ئەفغانستان، كاكی وەزیر زۆر بە بەڕاشكاوانە ووتی وەك دەستپێك بۆ ئەم پڕۆژەیە پێویستمان بە پێنج ملیۆن دۆلارە بۆ وەزارەت بۆ كاركردن لەسەر ئەم توێژینەوەیە لەگەڵ زانكۆی سەڵاحەددین! هەروەها ووتی ئێمە ئامادەنین بۆ هەرپڕۆژەیەك ئەگەر گووژمەكەی لە پێنج ملیۆن دۆلار كەمتر بێ و پارەكەش پێشەكی بەر لە دەستپێك بخرێتە سەر هەژماری وەزارەت! پڕۆژەكە شكستی هێنا بۆ زانكۆی سەڵاحەددین بەڵام زانكۆی موسڵ بەردەوام بوون...
هاوشێوەی وەزیرەكەی ئەفغانستان، وەزیرەكەی خۆشمان داوای پارەی كرد... ئاو بێنە دەست بشۆ.
ئەمە بەشێك لە ئیمێل گۆڕینەوەیەك لەگەڵ زانكۆی هاوای:
Please note that all your transportation movements, accommodations, security, and other logistic requirements will be handled by Salahaddin University,

for Ron Senykoff and myself (USAID), we will travel with the University of Mosul staff.  The trip will be for one day on May 19th, 2006, to Erbil. 
We will meet all of you, including other University Representatives, at the University of Salahaddin's Culture Center (Engineering College Compound).
The time will be at 11:00 AM, later at 03:00 PM we will have another meeting with UN and other international organizations. This meeting will be at the UN compound in Erbil.

The rest of your trip and staying in the region has been coordinated and organized by University of Koya, including Sulaimania, and University of Dohuk accordingly.  

We are looking forward to further opening university to university dialog.

Sincerely,
Fazil Kurdi   فاچل الكوردی
PRT/USAID Senior Programs Assistant
UN/NGO Coordinator, U.S. Embassy Office (PRT) Mosul
FOB\Camp Courage, APO AE  09334
Office: 1 (240) 553-0661 x4220 --- 0770 308 8336 Cell.
[email protected]


جێگای وەبیرهێنانەویە لە هاوینی ٢٠٠٣ لە قەندەهار بووم ڕاسپێردرام بۆ ئەندامێتی شاندی دانووستاندی پڕۆژەیەكی گەڵالەكراوی ئاشتی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ بەرقەراری سیاسی و ئەمن و ئاسایش لە ئەفغانستان بۆ گفتوگۆ لەنێوان حكوومەتە تازە بەسەرپێكەوتەوكەی ئەفغانستان بەسەرۆكایەتی حامد كارزای لەگەڵ تالیبان! ئەندامیتی شاندەكە پێكهاتبوو لە من و سەرۆكی بەشی سیاسی و سێ كارمەندی یاریدەدەری ئەفغانی، لە ڕیگای یاریدەدەرەكان كەناڵێكی گفتوگۆمان كردەوە لەگەڵ چەند هەوادارێكی تالیبانی میانڕەو لە قەندەهار (لە پڕۆژەكە تالیبان پۆڵین كرابوون لەنێوان تالیبانی توندڕەو و میانڕەو).

هەوادارەكان ووتیان زەمینەسازی كۆبوونەوەیەكمان بۆ سازكردوون لەگەڵ سەركردەكانمان لە شاری كوێتە لە پاكستان! ڕاپۆرتێكمان بەرزكردەوە بۆ ئەخزەر ئیبراهێمی لە كابووڵ ئەمیش ڕەزامەندی حامد كارزای و هێزی هاوپەیمانانی وەرگرت بەتایبەتی ئەمریكا بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی كوێتە! بەیانیەكی زوو ئەو پێنج كەسەی كە كارمان لەسەر پڕۆژەكە دەكرد بە دوو ترومبێڵ بەڕێكەوتین لە قەندەهار بۆ سنووری پاكستان، لەسەر سنوور تالیبان پێشوازیان لێكردین و پارێزگاریان كردین هەتا هوتێلی (سیرینە) لە كوێتە، ئاگاداركراینەوە كە كۆبوونەوەكە لەسەر خوانی نانی ئێوارە بەڕیوەدەچێ لەماڵی یەكێك لە سەركردەكان! لەگەڕەكێكی میللی پێشوازیەكی گەرم و گوڕیان لێكردین لەلایەن سێ سەركردەی تالیبان، زۆر بەسادەیی لەسەر عەرز مافووریان ڕاخستبوو هەم بۆ دانیشتن و هەم بۆ خوانی ئێوارە! بۆ دڵنەوایی ئێمە بەر لەهێنانی خواردن و خواردنەوە باسی (پەشتوون والی) یان بۆ كردین كە یەكێكە لە كۆڵەگە هەرەگرنگەكانی كەلتووری پەشتوون كە پێكهاتووە لە سێ پایە (شەرەف، تۆڵە، مێوان و خانەخوێ)! بەپێی ئەوەی ئێمە مێوان بووین و ئەوانیش خانەخوێ، ووتیان ئەمن و ئاسایشی ئێوە پارێزراوە و بەبێ هیچ دوودڵیەك خواردن و خواردنەوەش نۆش كەن! پاش خوانی ئیوارە بەتایبەتی لەمیانی چا خواردنەوە لەسەر هێڵە گشتیەكان پێكهاتین بۆ بەرقەراری سیاسی و ئاسایشی ووڵات لە بەرامبەر چەند وەزیرێك و چەند پۆستێكی كارگێڕی بەتایبەتی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان! تالیبانەكان زۆر پەرۆشی گەڕانەوە و بەشداری حكوومەت بوون.

ڕاپۆرتێكی تێروتەسەلمان بەرزكردەوە بۆ ئەخزەر ئیبراهیمی لەگەڵ لیستی ناوی سەركردە میانرەوەكان، ئیبراهیمی داوای كۆبوونەوەیەكی ڕووبەڕووی لەگەڵ ئێمە كرد لە كابوڵ، كۆبوونەوەكە كرا و چاوەڕێی وەڵامی ئەرێنی بووین! پاش گەڕانەوەمان بۆ قەندەهار لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی ئەخزەر ئیبراهیمی ئاگاداری كردینەوە كە پڕۆژەكە ڕەت كراوەتە لەلایەن چەند كەسێكی شەڕخوازی چاوچنۆكی گەندەڵ كە كۆنترۆڵی جومگە بەهێزەكانی حكوومەتیان بەدەست بوو كە هەتا حامد كارزای دەسەڵاتی بەسەریانەوە نەبوو بەتایبەتی تاجیكەكان بەشێوەیەك وێنای تالیبانیان كردبوو كە تالیبانی میانڕەو بوونی نیە، تالیبان هەموو تووندڕەون و تیرۆریستن! حامد كارزای لەبەر دووبەرەكی حكوومەتەكەی و دابەشبوون بەسەر دوو بەرە (پەشتوون و تاجیك) پڕۆژەكەی ئێمەی هەرەس پێهێنا...

ئەو كەسانەی پڕۆژەكەی ئێمەیان هەرەس پێهێنا، لە مانگی ٨ی ٢٠٢١ پاش بڕیاری پاشەكشێی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان بەرگەی ڕۆژێكی پێشڕەویەكانی تالیبانیان نەگرت!!!

بۆ زانیاری و بەرچاوڕوونی، وەك بەڵێندەرێكی شارەزا لە كاروباری كوردستان و عیراق و ئەفغانستان لە مانگی ٧ی ٢٠٠٨ هەتا مانگی ١٠ی ٢٠٢٠ بەشێك بووم لە ستراتیج و داڕێژەری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كوردستان و عیراق و ئەفغانستان لە میانەی كاركردنم بۆ وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری.

لەبارەی پاشەكشێی ئەم دواییەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان كە لە ٣١ی مانگی ٨ی ٢٠٢١ هێزەكانی ئەمریكا بە یەكجارەكی كشانەوە لە ئەفغانستان:
سەرۆكی پێشووی ئەمریكا (دۆناڵد ترەمپ) لە مانگی ٢ی ٢٠٢٠ كەناڵێكی گفتوگۆی ئاشتی كردەوە لە نێوان ئەمریكا و بزووتنەوەی تالیبان پاش ئازادكردنی هەندێك لە سەركردەكانی تالیبان كە دەستبەسەر بوون لە پاكستان لەوانە (مەلا برادەر) و چەند سەركردەیەكی دیكە! گفتوگۆكە ڕاستەوخۆ لەژێر سەرپەرشتی (دۆناڵد ترەمپ) و وەزیری دەرەوە (مایك پەمپیۆ) بوو لە ڕێگای زەلمای خەلیلزاد. ""زەلمای خەلیلزاد هیچ دەسەڵاتێكی نەبوو تەنها ڕۆڵی پەیوەندی و هاوئاهەنگ بوو لەگەڵ تالیبان"!

پوختەی پڕۆژەكە بریتی بوو لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ١ی مانگی ٥ی ٢٠٢١ بە مەرجێك تالیبان و حكوومەتی ئەفغانی پێكبێن لەسەر حكومەتێكی بنكە فراوان بەهەموو پێكهاتەكانی ئەفغانستان بە بزووتنەوەی تالیبانیشەوە، لەهەمان كات تێكەڵەیەك لە هێزێكی بچووكی ئەمریكا و هاوپەیمانان و ئەفغانستان جێگیر بكرێن لە فڕگەی بەگرام لە ویلایەتی پەروان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی قاعیدە و داعش!

بەڵام كاتێك جۆ بایدن سەرۆكایەتی ئەمریكای گرتە دەست زەڵمای خەلیلزادی دەستكراوە كرد بە هەموو دەسەڵتێك كە بە بۆچوونی من گەورەترین هەڵەی جۆ بایدن بوو دەسەڵاتی ڕەهای دایە دەست كەسێكی گەندەڵ و كەسایەتی تێكشكاوی داوێن پیسی وەك زەلمای خەلیلزاد لەهەمان كات كاركردن لەگەڵ سەرۆكی ئەفغانستان (ئەشرەف غەنی) كە من خۆم ئەزموونی كاركردنم لەگەڵ هەبوو لە ساڵی ٢٠٠٢ كاتێ ڕاوێژكاری دارایی (ئەخزەر ئیبراهیمی) نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان بوو و بۆ ماوەیەكیش لە یەك ژوور دەخەوتین لە كابول! بەهەموو پێوەرێك ئەشرەف غەنی شایستەی سەركردایەتی نەبوو بەتایبەتی سەرۆكی ووڵات چونكە ئەمیش كەسێكی هەڵپەرست و كەسایەتی تیكشكاوێكی تر بوو هاوشێوەی زەلمای خەلیلزاد.

بەكورتی و بە كوردی سێكوچكەی سێ گەندەڵ و كەسایەتی تێكشكاو (جۆ بایدن و ئەشرەف غەنی و زەلمای خەلیلزد) هەرەسیان بە چەكەرەی دیموكراتی هێنا لە ئەفغانستان!

جۆ بایدن دوو هەڵەی كوشندەی كرد، هاوشێوەی (جۆرج بووش)ی كوڕ كاتێ دەسەڵاتی ڕەهای دایە زەلمای خەلیلزاد لە عیراق وەك باڵوێزی ئەمریكا دەستنیشانی كرد كە من خۆم ئەزموونی كاركردنم هەیە كاتێ بەڕێوەبەری پڕۆژەكانی ئاژانسی ئەمریكی بووم بۆ بوژانەوەی نێودەولەتی لە موسڵ. زەلمای خەلیلزاد لەم ئاستە نەبوو ببی بە باڵوێز! دەرئەنجامەكەشی ئەوە بوو عیراقی بە دەردی ئەفغانستان برد.

هەڵەی دووەمی (جۆ بایدن) لەبارەی كشانەوەی لە ئەفغانستان هەمان هەڵە كوشندەكەی (بەڕاك ئۆباما) كردەوە كاتێ بۆ بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق! داعش لە ماوەیەكی كوورت تاوانی نزیكەی نیوەی عیراق بگرێت و بەغدا و هەولێریش لەژێر هەڕەشەی داگیركردن بوون، دەرئەنجامەكەی ئەوەبوو داعش دەولەتی خەلافەتی دامەزراند.. جارێكی تر سەركردە عیراقیەكان بەهەلەداوان داوای هاوكاری هێزەكانی ئەمریكایان كرد بۆ وەستاندنی پێشڕەویەكانی داعش بەتایبەتی لە ترسی داگیركردنی بەغدا و هەولێر.
جێگای ئاماژەیە، ئەمریكا تاكە هێز كە پێی سەرسام بووبێ لەشەڕی تیرۆرستانی داعش، هێزەكانی سوریای دیموكراتە كە وەك هاوبەشێكی ستراتیجی دەبیندرێن