كیسی چەوری (chalazion)

11/09/2021

د. كانی عەلی عومەر
هۆكار و چارەسەرەكانی كامانەن؟ 
كیسی چەوری ئاوساوییەكە كە لەسەر پێڵوی سەرەوە یان خوارەوەی چاو دروست دەبێت، بە هۆی گیرانی كونیلەی ڕژێنە چەورییەكانە كە دەكەونە قەراغی پێڵوی چاوەوە.
ئەم كیسانە لە سەرەتادا بە شێوەی ئاوساوی و سوربونەوەو ئازار دەردەكەوێت،پاش چەند ڕۆژێك دەگۆڕێت بۆ گرێیەك كە ئازارو سوربونەوەی نیە.
چارەسەر:
1- گەرمی گەیاندن و مەساج كردنی پێڵوەكە بەم شێوازە:
پارچەیەك قوماش یان لۆكەیەكی پاك بكرێتە ئاوێكی گەرم پاشان جوان بگوشرێت و بخرێتە سەر پێڵوەكە بۆ ماوەی ۱۰ بۆ ۱٥ دەقیقە.
پاشان بە هێواشی مەساج بكرێت بۆ پێڵوەكە.
پێویستە دەست بشۆردرێت پێش مەساج كردن.
ئەم شێوازە پێویستە ڕۆژانە ۳ بۆ ٤ جار دوبارە بكرێتەوە.
٪٥۰ ئەم كیسانە بەم ڕێگایە نامێنێت.
2- لە هەندێ حاڵەت دا پێویستە قەترەو مەرهەمیش بەكاربهێنرێت.
3- لەوحاڵەتانەی كە كیسەكە پاش ئەو چارەسەرانەی سەرەوەش هەر مایەوە ،بە ڕێگەی نەشتەرگەری بچوك لادەبرێت لەژێر بەنجی خۆجێی

پرۆفایل:
دكتۆرە كانی علی عمر
پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەكانی چاو