كاتێك، مرۆ بەهای نامێنێت..!

11/09/2021

سەهین موفتی
- پیاوێك، ژنەكەی خۆی كوشت
- ژنێك، منداڵەكەی خۆی فڕێدا
- بەهۆی گاڵتەو دەمەقاڵێ، گەنجێك هاوڕێكەی خۆی كوشت
- برازایێك، مامەكەی خۆی كوشت
- باوكێك، دوو كچەكەی خۆی كوشت
- نێرینەیەك، هاوسەرەكەیی و خەسووەكەی كوشت
- ژنێك، هاوسەرەكەی بە هاوكاری دۆستەكەی كوشت
- لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتیی ژنێك كوژرا
- یاریی ئەلیكتڕۆنییەكان، گەنجێكی بە كوشتدا
- بازرگانێك، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
٭  ژیانئاوایی تاكەكان، بەهۆی خنكان و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل و رووداوەكانی دی، لەملاوە.

ئەمانە، سەردێڕی سەرەكی هەواڵی رۆژانەی مێدیاكانن لەم نیشتیمانەی ئێمەدا، ئەگەر قەیرانی مرۆیی نەبێت، چی ناوێكی دی دەبێت؟ 
ئەمە، دەسەڵاتی جێبەجێكردن نین ئەم هەموو خوێنەی رشتوون..! 
ئەوە، ئێمەین بە خوێنی یەكتر تینووین، بە ناوگەڵی یەكتر برسین، خۆمانین هیچ بەهاو پیرۆزییەكی هەناسەدانی مرۆڤەكان، نابینین..!
ئێمەین، میللەتێكین دەبێت حوكمی چەكوش لەسەرمان جێبەجێبكرێت، ئێمەین ژیانمان خۆشناوێت.