گرنگی شێداركەرەوە بۆ تەندروستی پێستت

12/09/2021

د. شادیار حەمەلاو
یەكێك لە ئاسانترین ڕێگاكان بۆ بەدەستهێنانی درەوشانەوە و پێستێكی تەندروست ئەوەیە كە دڵنیابیت لەوەی پێستت بە شێوەیەكی كاریگەر شێدارە و تێرئاو(hydrate) بووە.
جیاوازی هەیە لە نێوان شێیاركەرەوە (mosturizer) و تێر ئاو بوون (Hydration) .
هایدرانت ئیشی زیادكردنی ئاو-بۆ ناو پێست.
بەڵام شێیاركەرەوە پێست بە شێیاری ئەیهێڵێتەوە ڕێگری لە لەدەستدانی ئاوی لەش ئەكات. 
كەواتە هەمیشە بیرت بێت كە هایدرەشن پێویستە پێش شێیاركەرەوە بەكاربهێنرێت. 

ئامۆژگاری
چ جۆرێكی شێیاركەرەوە هەڵئەبژێری، چۆنیش بەكاری دێنی؟؟
دوو خاڵی گرنگن كە ئەبێت ئاگاداریبیت
-شێداركەرەوە بەكاربێنە كاتێك پێستت هێشتا كەمێك شێداربووە دوای حەمام یان شتنی پێستت.
-خۆت بەدوور بگرە لە ئاوی گەرم بۆ حەمام و لەكاتی شوشتنی دەموچاوت.
-بە خواردنەوەی 8 پەرداخ ئاو لە ڕۆژێكدا پێستت بە تێرئاوی بهێڵەرەوە. 
-بەكارهێنانی شێدار كەرەوەت لە شەو بیرنەچێ، یان دانەیەكی بچووك لەسەر مێزەكەت بە درێژایی ڕۆژ بهێڵەوە بەلایەنی كەمەوە دوو جار لە ڕۆژێكدا. 
-سیڕەمێكی پارێزگاری بۆ دەم و چاو زیاد بكە لەژێر شێكەرەوە زیاتر بەرگە ئەگرێ. 

پرۆفایل:
دكتۆر شادیار حەمەلاو
‎ پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری و نەخۆشیەكانی پێست.
‎ ماستەر لەنەخۆشیەكانی پێست، لەندەن بڕیتانیا.
‎ پسپۆڕی جوانكاری پێست، ئەڵمانیا / هندستان
‎ ئەندامی كۆمەڵەی پزیشكانی ئەمریكی.