كــــودەتای سپی!

14/09/2021

شادمان محەمەد
- دەستەی بەڕێوەبەرانی كۆمپانیای (پاراماونت ستۆدیۆ)لە بەرانبەر قایلبوونیان بەداواكاریە تاكلایەنەكەی كۆپۆلای دەرهێنەر سەبارەت بەپێدانی ڕۆڵی(دۆن ڤیتۆ كۆرلیۆنی) بە (مارلـۆن براندۆ) سێ مەرجی سەرەكیان بۆ دانا؛ 
یەكەم؛ ڕۆڵەكە (بێبەرامبەر - بێ پارە)بێت.
دووەم؛ پێویستە پێشوەختە براندۆ (تێست - ئەزموون)ی نواندن بكات.
سێهەم؛ نابێت بە هیچ جۆرێك لە سەر لۆكەیشن یەك كاتژمێر دوابكەوێت، دەنا رووبەری غەرامەی مادی دەكەینەوە.

گەرچی كۆپۆلای دەرهێنەری گــادەفازە ئەم مەرجانەی بە جۆرێك گاڵتەجارییەوە وەرگرت، بەڵام دواجار مارلۆن براندۆی بانگێشتی تێست و نواندن كرد، بەڵام كاتێك دەستەی بەرهەمهێنان ڕۆڵەكەی براندۆیان دی جگە لەداوای لێبووردن، داوایان لە كۆپۆلا كرد زۆر بەزووی (گرێبەست- كانتراكت)ی كار پێشكەش بە مارلۆن براندۆ و بكەن بە كشانەوەی سەرجەم مەرجەكانی ڕابردوو.

كۆپۆلا هیچكات لە سەر كارەكە بێكێشەو بێ ململانێ نەبوو، بەڵام جەنگاوەرێكی لێهاتبوو لە كارەكەی خۆیدا، باوەری بە توانا هونەریێەكانی خۆی هەبوو، تەنانەت پاشماوەیەك لە كاتی وێنەگرتندا ستافی پشتی كار و كامێرا بەمەبەستی بیانوگرتن بە كۆپۆلا و داوایان لە(پاراماونت ستۆدیۆ) كرد لێپیچینەوە لە كۆپۆلا بكەن؛ چونكە گرتەكانی فیلمەكە كەمێك نەزانانە و ئیهمالانە دەگرێت و وەك پێویست كارەكان جێبەجێناكات و بگرە ئالۆزكاری دەكات!

خۆی لە راستیدا ئەمە هاوشێوەی (كــودەتایەكی سپی) بوو بەسەر كۆپۆلادا تاوەكو لە كارەكە دووریبخەنەوە، بۆیە پاراماونت سەرەتا بێ لێكۆكینەوە و تەماشاكردنەوەی (گرتەكان- تۆماركراوكان) هەرەشەی دەركردنیان لە كۆپۆلا كرد، بەڵام كاتێك مارلۆن براندۆ ئەم (مەزبەتە- گەلەكۆمەكە)یەی بیست، دەستبەجێ هەرەشەی كشانەوەی لە نواندن كرد، چونكە جگە لەوەی هەستی بە ناحەقی دەكرد، لە هەمانكاتدا چاكەی كۆپۆلای وننەكرد و لە بەرچاویدا بوو، ئەمەش وایكرد یەكێك لە بەرێوەبەرانی پاراماونت ستۆدیۆ بێتە ناو كێشەكەوە و پاشان تەماشایی گرتەكان بكــاتەوە، كاتێك كارەكەی كۆپۆلای بینیەوە نەك كێشەی نەبوو، بەڵكو  كارەكەی كۆپۆلای بە داهێنەرانە وەسفكرد، بەمەش كـــودەتای سپی هەڵوەشایەوە.