خۆدوبارە كردنەوەی گۆرانی كوردی لە باشور

14/09/2021

توانا حەمە
خۆخواردنەوەی گۆرانی كوردی لە باشوور:
- ساڵی ١٩٤٦ رادیۆ دامەزرا، هەرچی گۆرانی ساڵانی پێش (١٩٤٦)ە دووبارە ووترانەوە و تۆمار كران.

- ساڵی ١٩٦٧ هەرچی گۆرانی تۆماركراوی ١٩٤٦ هەیە، دووبارە تۆماركرایەوە.

- ساڵی ١٩٩١ - ٢٠٠٠ هەرچی گۆرانی ساڵانی ١٩٦٨، كە خۆی لە رەسەندا مێژووەكەیان بۆ پێش ١٩٤٦ دەگەڕێتەوە، جارێكی دی دووبارە تۆماركرانەوە.

- لە ساڵی٢٠٠٠ تا ١٢/٩/٢٠٢١، هێشتا بە ھەموو جۆرێك هەر خەریكی گەرمكردنەوەی گۆرانییەكانی ئەو ساڵانەن.

پرۆسە و مێژووەكە بەم جۆرەیە:
- قەوان بۆ بەكرە، بەكرە بۆ كاسێت، كاسێت بۆ سیدی، سی دی بۆ فلاش میمۆری.
بە دروشمی ئەمانەوێ خزمەتی هونەری رەسەنی گۆرانی كوردی بكەین....