ئیسپانیای بێ ئەستێرە لە سەردەمی ئینریكی دا

8 مانگ پێش ئێستا

زەردەشت عوسمان
پێش یۆرۆ كاتێك لویس ئینركی ناویی یاریزانەكانی ئاشكراكرد، تووشی ڕەخنەیەكی زۆر بوەوە. ڕاگەیاندنەكان فشاری زۆریان خستە سەری. كاتێك ئیسپانیا ماڵئاوایی كرد كەس نەیتوانی ڕەخنەبگرێ، چونكە دەركەوت تیپەكە لەسەر ڕێگەیەكی دروستە و خەریكە خۆیی بنیات دەنێت. یارییەكەی شەوی ڕابردوو سەلمێنەری ئەوەبوو. 

لویس ئینركی ئەستێرەیی نیە، بەڵام هەركەس بانگهێشت دەكات لەگەڵ هاوڕێكانی وەك ئەستێرە دەردەكەون، واتا تیپەكە بەیەكەوە یاری دەكەن و هەموویان ئاستی بەرز پێشكەش دەكەن. لویس ئینركی لەناو سانسیرۆ دەستی بەسەر یارییەكە گرتبوو، بە كۆمەڵێك گەنج ئیتالیان ئیحراج كرد. ئیسپانیەكان یارییەكی پڕ چێژ و جوانی تۆپی پێیان نیشانداین. 

بە بڕوایی من ئیتالیا چاوەڕێی ئەو ئاستەیان لەم تیپەی ئیسپانیا نەكرد و شۆك بوون. ئیتالیا بە بەوپێیەی پاڵەوانی ئەوروپا، پاڵپشت بە هاندەرو یاریگاكەی، حساباتی هەڵەیان بۆ ئەم تیمەی ئیسپانیا كردبوو. بەڵام كە ئەو ئاستەیان بینی تووشی شڵەژان بوون، كۆنترۆڵیان لەدەستدا، بەدەلیلی كارتە زەردەكانی بۆنۆچی كە هیچیان پێویست نەبوو دەكرا وەریان نەگرێ و لە یاریگا بمێنێتەوە، لەوە زیاتر ئەركی ڕاهێنەر و تیپەكەش قورس نەكات. بەدرێژایی یارییەك یاریزانەكانی ئیتالیا دەیانویست بە توند یاریكردن ئیسپانیا ڕاگرن، ئەمەش دەلیلی بێ دەسەڵاتی ڕاهێنەر نیشان دەدات بەسەر دۆخی یارییەكەوە، چارەسەری پێ نیە. 

.بۆسكێتس لە بەرشلۆنە بووەتە گرفت، لە ئیسپانیا ئەو یاریزانەیە هاوسەنگی تیپ، بەتایبەت هێڵی ناوەڕاستی ڕاگرتووە. ئەمەش لەبەرئەوەیە ڕاهێنەر دەزانێ چۆن توانایی یاریزانەكە بەكاربهێنێ. ڕێكخراوەیی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە جۆرێكە بۆسكێتس پێویستی بە ڕاكردنی زۆر نیە، بەباشی دەتوانێ سەركردایەتی تیپەكە بكات. 
قسە لەسەر ئەم یارییە ئەوەندەی باس و خواسی تاكتیكی و یارییەكی جوانی كۆمەڵێك لاوە، هێندە باس لە بردنەوەیەك نیە بە جیاوازی گۆڵێك و چوونە یاری كۆتایی نەیشن لیگ. 
بۆ زانیاری ئیسپانیا بە هۆیی پێكان و ئامادەنەبوون، لە تواناكانی ١٠ یاریزانی بیێبەش بوو.