بەكارهێنانی سایتەكان و پشكنینی پەردەی كچێنی

2 مانگ پێش ئێستا

د. دیلمان ئازاد
بەكارهێنانی سایتەكان دەبیت زۆر بە ووردی بیت ودلنیابین لەوەی كە زانیارییەكانی ناو ئەو سایتە لەڕووی زانستیەوە تەواون وئەگەرهاتوو تەواوبوون بەتایبەتی زانستی پزیشكی بێ پرسی پزیشك  بە هیچ شێوەیەك زانیارییەكانی وەرتگرتووە ئەنجامی نەدەی چونكە زیانی لە چارەسەری زۆرترە....
وەك پزیشكێكی پسپۆری بەش ڕۆژانە نامەیەكی زۆرم بۆ دێت بۆ ڕاویژكردن لەسەر شتێك تایبەت بە پسپۆریم من بزانم شتێك زیاد بووە بە ئەركی سەرشانم دەزانم كە هۆشداری بدەم لەم بوارە...
لە ئێستادا ئەوەی باوە پشكنینی پەردەی كچینی لە ماڵەوە بۆ خۆیان دەكەن بەشێوەیەكی هەڵەو نازانستی كە لێیان دەپرسم ئەو ڕیگای پشكنینە لە كوێ فێر بووی لە وەڵامدا هەموویان دەلین لە ئینتەرنیت دیتمەوە...
كارەسات لێرەیە چونكە ڕیگایەكە هەلەیە لەجیاتی پشكنینەكە پەردەی كچینیان لا دەچیت سەبارەت بەو پشكنینە:
١-دەبیت لەلایەن پزیشكی پسپۆری دادوەری بكریت و هیج پزیشكیكی تر نا.
٢-بەهیچ شیوەیەك لەمالەوە ئەنجام نادریت كە ئەوە كارەساتی بەدواوە هاتووە لە زۆربەی رووداوەكان.
٣-جۆری ئەو پشكنینانەی لە ئینتەرنیت باس دەكریت ئەنجامدان و بریاردان لەسەر پەردەی كچینی ئاسان نییە تا بەخۆت لەمالەوە بیكەی و پزیشك نیت.
ئەوەی گرنگە لام بۆ كچان نەكەن بەهیچ شێوەیەك ئەو پشكنینی بكەن لەمالەوە مەرج نییە هەر شتیكت لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان خوێندەوە راست بێت..هەندێك شت كە باسكراوە لایەنی پزیشكی جیاوازی هەیە كە تەنها پزیشكی پسپۆری ئەو بوارە لیی دەزانیت.
هەروەها ناردنی وینە بەمەبەستی پشكنین لەسەر سایتەكان زۆر هەلەیە كە زۆر جار لێم دەپرسن دكتۆرە تەنها بە ناردنی وینە بۆمان دیار دەكەی پەردەی كچینی ماوە یان نا..
لە حالەتانەی كە خۆی رەزامەندی دا بۆ بلاو كردنەوە وتی من كچیكم لەسەر جیهازی وەرزش كردن بەربوومەوە تۆزیك خوینم بینی لە یەك لە مالپەرەكان باسی پشكنینی كردبوو منیش كە ئەنجامم دا دووبارە خوینم بینم..لەكاتی پشكنین بۆم دەركەوت كە خۆی بە پشكنین كچینیەكەی لاجووە و بە هەلە ئەنجامی داوە چونكە جاری یەكەم بەربونەوەكە كۆن بوو ئەو خوینەش لە شوینیكی تر هاتووە مەرج نییە تەنها لە پەردەی كچینی بیت خوین،بەلام ئەو برینەی كە لەكاتی پشكنین بینیم برینی نوێ بوو

پرۆفایل:
دكتۆرە دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆری پزیشكی دادوەری
مامۆستا لە كۆلیژی پزیشكی