یاریەكی بێ تاكتیك و پارێزگاری كردن تا كۆتایی

8 مانگ پێش ئێستا

جەمیل قابیل
یارییەكی بێ تاكتیك و پارێزگاریكردن تاكۆتایی بەردەوامی هەبوو !
ئالێگری توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت و پارێزگاری لە پلان و ئەنجامی یاریكە كرد بێ گۆڕانكاری لە پلان جگە لە پاشەكشەیی 18 خولەك .
ئەگەرێكی كراوە بوو ئەگەر ڕۆما پێش یوڤی ئەنجامەكەی پێش بخستایا ئەوە ئەو جوڵە ئاساییانە لەلایەن ڕۆماوە دەبینرا كە پاشەكشە بكەن چونكە سێ خاڵ لەم یارییەدا گرنگترین شت بوو .
خاڵی لاوازی ڕۆما كێشەیی سەرخستنی تۆپ و كەمی جوڵە لە دواوەیی ناوەڕاست .
باڵەكانی بەرگری زۆر یارمەتیدەری هێڵی پێشەوە بوون بەڵام سوودمەندیی ئەنجام نەبوون .
یانەی یۆڤانتۆسیش جگە لە پەیڕەوكردنی پلان هیچی زیاتریان نەخستە یاریگاوە و لە هەڵەیی جوڵە سەیرەكانی تاك جوڵەیان بە تۆپ دەكرد و پێش دەكەوتن .
لەڕوویی كۆنتڕۆڵی یاریگا ڕۆما باشتر بوو بەڵام هەلی باشی درووست نەكرد و سوودمەندی لێدانی سزا و سەرخستنی تۆپ بۆناو بۆكس نەبوون و جوڵەكانیان جوان بوو بەڵام كەمترین كات لە بۆكسی بەرامبەردا بوون  .
گۆڕانكارییەكانی هەردوولا هیچیان لە یارییەكە نەگۆڕی هەرچەندە گۆڕانكارییەكانی ئەلیگری پاشەكشە بوو و گۆڕانكاریكەی جۆسێ كەمێك پێش كەوت بەڵام ئەم حاڵەتە ئاسایی بوو چونكە تیپێك لە دوایە پارێزگاری دەكات و تیپێك دەیەوێت ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە .
لە كۆتاییدا ئەنجام گرنگە و یۆڤانتۆسی ئالێگری ئەو خاڵەی پێكا .