جــەنگی هەژموونی دەسەڵاتی سەفارەتەكان لە خــاكی مەقەدیشۆی پــایتەختی سـۆماڵدا!

2 مانگ پێش ئێستا

شــادمان مــحەمەد
Escape from Mogadishu 
2021 ‧ Action/Drama 
"فــیلمێك لە پــێناو ئاساییكردنەوەی دوژمنـایەتی هەردوو كۆریای بــاكوور و باشوور."
- زۆربەمان وەك بینەر فیلمی زۆرمان سەبارەت بەساتی(هەلگەڕانەوەسەربازییەكان)و(هەڵگیرساندنی جـەنگە ناوخۆییەكان)، یاخود دەستپێكی (شۆڕشی شۆڕشگێرەكان دژ بە ستەمكارەكان) تەماشاكردووە . بۆیە چیرۆكی ئەم فیلمەش هەمان ئەو دۆخانەی سەرەوە لە خۆ دەگرێت، بەڵام تا رادەیەك بە جیاوازییەك و گۆشە نیگایەیكی ترەوە.
لــە ماوەی ساڵانی (١٩٩٠ - ١٩٩١)دا، كۆریای باشوور لە پێناو كردنەوەی سەفارەت دامەزراندن لە وڵاتی سۆماڵدا پەیوەندیەكی نوێی دۆستایەتی لەگەل ئەو وڵاتە پڕ جەنگ و خوێنەدا دروست بكەن، بەڵام هەر لە سەرەتاوە كێشەیەك دێتە ئاراوە تارادەیەك رێگەكەیان ئەستەم دەكات و كەمێك جێبەجێكردنی كارەكەیان دوادەخرێت، ئەویش بوونی كــونسڵگەری (كۆریای باكوور) دوژمنی ئەزەلی كۆریای باشوور. 
لـە راستیدا بوونی كونسڵگەری بابەتێكە زۆرجار پەیوەستە بە هەژمووون زیادكردنی دەسەلات و ئەنجامدانی كاری بازرگانی(نەوت، چەك، بانك، هد)، پاشان بەشێكیشی وابەستەیە بە ئەنجامدانی كاری (سیخوریكردن) لەو وڵاتەدا، كە ئەمەیان بەشێكە لە (ئەركە سەرەكیەكانی هەر كونسڵگەرییەك لە هەر شوێنێكی جیهاندا).
كــاتێك وڵات سۆماڵ، دوچاری گردبوونەوەو و دەنگی نارەزایییەكانی خەڵك و پاشان هەرەشەی (حیزب و گرووپە ئیسلامییە توندرەوەكان) دەبێتەوە، یەكەم جێگە كە هەمیشە دەبێتە جێی هەرەشەی گەورە  بریتیە لە(كونسڵگەرییەكان). چونكە لە دیدی ئەوانەوە جگە لەوەی بیانین، كافرن و هەمیشە بەپاڵپشتی دەوڵەت هەژمار دەكرێن. 
لەو نێوەنەدا هــەردوو كونسڵگەری (كۆریای باكوور و باشوور )كە لە بناغەدا دوو وڵاتی دژ بەیەكترن، لەوێدا دەكەونە بەر هەرەشە و مەترسی هێرشی كوشتن لە لایەن (پۆلیسی دەوڵەت) و هەروەها هەڕەشەی(گرووپە یاخیی و توووندەرەكان)ەوە.
لەم فیلمەدا؛ بە راشكاوی پەردە لەسەر گەندەڵیەكانی حوكمرانی (دەسەڵاتی یەكەمی سۆماڵ) هەروەها (درندەیی و بێبەزەیی  یاخیبووەكان و تووندەرەوەكان) و (بەرژەوەندی و بازرگانی و كاری سیخوری كونسڵگەرییەكان)هەلدەداتەوە.
لە كۆتایدا تــاكە شتێك كــە گرنگە لە كاتی هەڵگەرانەوە سەربازیی و شۆرشەكاندا ئەنجامی بدەیت؛ ئــەویش هـــەڵهاتنە بە زیندووێــتی!