ئایا هاوسەرگیری پرۆسەیەكی ئاكارییە یاخود نا؟

2 مانگ پێش ئێستا

نوسینی: كوێستان محەمەد
رەنگە زۆرینەتان  خوێندنەوەتان بۆ ئەم بابەتە ناشرین بێت لە ناونیشانەكەیەوە   یان كۆمینتی نا دروستی لەسەربەن لەبەر ئەوەی بە رووكەش لەم پرۆسەیە  دەروانن بی ئەوەی چووبیتنە ناو ناوەڕۆك و كڕۆكی خودی پرۆسەكە چۆن و بۆچی ئامانجێك  ئەنجامدەدرێت ؟ 

لێرەدا  بیرو پۆچوونی چەندین فەیلەسوفو بیرمەندتان بۆ دەخەینە روو كە بۆچی ئەم پرۆسەیە ئەگەر  نا ئاكارییە بۆ ؟ 

لەمبارەیەوە بیرمەندو كۆمەڵناس د، ئەنوشە  دەڵێت  هاوسەرگیری  هێندە  هەستگیریی و تواندننەوەیە  لە یەكدیدا  هێندە  پەیمانێكی  نوسراو نییە،  وەك چۆن بڵێیت من  سی ساڵ بارمتەم  یاخود  ئەبێ هەموو شتێك قبووڵكەم  لەپێناو  ئەوەی  چاك بێت كەسێك چ نێر چ مێ لێرەشەوە  بۆمان دەردەكەوێت  كە زەواج  پێش  گرتنی گرێبەستێكی نوسینەكەی  دەبێت  گەورەترین هۆكار  هەبێت بۆ سەرخستنی  ئەویش  خاڵی تێگەیشتن و حاڵی بوونە  كەسی یەكەم  لە دووەم   خۆ  ئەگەر خاڵی تێگەیشتن  نەما  وردە وردە  دەبێتە بابەتێكی  پرۆتۆكۆڵی  كە تەنها  كاغەزێك  بەیەكێوە بەستوون و گەر فشاری دەورو بەر نەبێت  هەر دەمێكبوو لەیەك جیادەبوونەوە. 

 هەندێك  لەبیرمەندان دەڵێن، خودی پرۆسەی هاوسەرگیری  بە تەنها ئاكاریە ئەوەی نا ئاكاریە وردەكارییەكانێتی و ناوەرۆكییەتی یان ئەوەی دەوروبەرو ژیانی هاوسەری لێت داوا دەكات هەر بۆیە منیش لێرەدا  دەڵێم   هاوژین گیری نەكردەیكی ئاكارییە نە نائاكاریە  بەڵكو لەسەر ئەو چوارچێوە دەوەستێت كە تیایدا دەكرێتە واقع ،

بۆ نموونە چەندین پرۆسەی هاوسەرگیری سەركەوتوومان هەیە چەند پرۆسەی بە زۆرە ملێ مانەوە سەركەوتوومان هەیە و چەندیش نا سەركەوتوون  كە پرۆسەكە لە حاڵێكدا  بە كۆتا هاتوون  لە نەتیجەی  كەم ئیدراكی  نا تێگەیشتن، كەسانی پابەند  خاوەن مۆڕاڵن لە هەموو پرۆسەیەكی پەیوەندیدا  بەڵام كەسانی ئارەزووباز لە خولگەی حەزو ئارەزوودا دەسڕوێنەوە  گەر چی هەر دوو پرۆسەكە لە كرداردا  یەكن  ئەوەی جیایان  دەكاتەوە  گرێبەستێكی  یاساییە  بۆ پاراستنی  ماف  نەك بە بارمتە گرتن و خاوەنداریكردنێكی ئەبەدی، لێرەوە  بەو ئەنجامە دەگەین  كە هاوسەرگیری  واتا  خۆشگوزەرانی یەكدی قبوڵكردن تێگەیشتن  لە جوڵەو ئازاری و هەڵوێستی  بەرامبەر  نەك سەنگەر  گرتن  لەیەكدی  و شكاندنەوە و ڕوخانی كەسی باڵادەست بۆ كەسی  كەم دەست و كەم تواناتر.

یەكەم:
هەندیك لە فەیلەسوف و بیرمەندەكان دەڵێن  هاوسەرگیری لە پیناو سیكسدایە واتا مرۆڤێك ئەوی كە دەخاتە ژیر هەیمەنەی خۆیەوە لە پێناو وەرگرتنی چیژی جەستەیی  واتا مرۆڤێك مرۆڤێكی كە  دەكاتە بارمتە لە پیناو چیژەكانیدا بەلام بەشیوەیەكی فەرمی كە ئەمەش بەڕای زۆرینەی كۆمەڵناسان هەڵەیە نابیت مرۆڤ بەرامبەر بە یەك ئەنجامی بدات لە دەرەوەی چوارچێوەی سۆزداریدا  بۆیە پرۆسەكە بە بی ڕەوشتی ناوزەد دەكەن كەمرۆڤ نابێت كۆیلەبكرێت لە پێناو ئارەزووەكانیدا  چ نێر بێت یان مێ چونكە  لە نێوان دووكەوانەدا  دەچێتە چوار چێوەی  بەكار هێنانەوە،  وهەر  كات  بەكارهێنانەكە  نەما  كەسی  بەرامبەر  ناشرین دەكرێت  و جۆرەها  ناوەناتۆرە و قسەی نەشیاوی بۆ دروست دەكات  ئەم دیاردەش  لە كۆمەڵگەی كوریدا  زۆر  زەقە  كاتێك كوڕێك لەكچێك جیادەبێتەوە  یاخود  مێردێك  لە ژنەكەی  هەوڵدەدات  بە هەموو جۆرێك  ناشرینی  بكات  كە ئەمەش  دوورە  لە پاساوە ئەخلاقییەكان  هەر چەندە  ئەخلاقیش  خودی خۆی ڕێژەیی  لە مرۆڤدا  بە پێی  مەسڵەحەت  چوارچێوەدار دەكرێت ئەمەش  دووبارە  نائاكارییه.

 دووەم:
هەندێك لەو بیرمەندانە دەڵین هاوسەرگیری لە پێناو منداڵبوون و وەچە خستنەوەیە، بۆیە دیسانەوە  بە بارمتە گرتنی مرۆڤیكە لە پیناو  سك پركردن و منداڵ خستنەوە  واتا نابیت مرۆڤ مرۆڤ بە كار بینێت لە ڕووی جەستەوە بۆیە پرۆسەكە بە نا ئاكاری ناوزەد دەكەن گەر تەنها بە موجەڕەدی بۆ نەسل بێت چونكە تاك مافی پێشێل دەكرێت  كەزۆرجار  مێینەش لەسەر جۆری ڕەگەزەكەی تاوانبار دەكرێت لەم لایەنەوە.

سێەم:
ئەو بیرمەندانەی كە دەڵێن هاوسەرگیری خودی خۆی  رەوشتیە  لەبەر ئەوەی رەنگە ئەو دوو كەسە بژاردەی خۆیان بێت ئەو ژیانە  بەڵام ئەوەی  بی رەوشتی دەكات ناوەرۆكەكەیتی كە بریتین لەم چەن  خاڵەی لای خوارەوە.
- هەست و شعور  سیفاتیكی هەلبژیردراو نین واتا  ئەم سیفاتانە رەهاو ئازادن بەلام هاوسەرگیری لە  چوار چیوەدراوو   لەقاڵبدراویان دەوێت كەلەبچەیان دەكات بە حەزو ویستی هەریەك لەو دوو هاوژینە  هەلسوكەوتی پیبكەن واتا وا دەكەن كە شعورو هەست خولگەی لە بازنەی خۆی تیكچێت بە هۆی  ناتێگیشتنی خودی هوژینەكان یاخود  دەورو بەر،

- هەرچەندە هاوژین گیری لەسەر بنەمای خۆشەویستی و رێزی هەلبژاردەی  دوو كەسەوە سەرچاوە دەگرێت  بەڵام بە پێی  ئەو ژیانەی دەیكەن بەریەكەوتن و كیشەو ناكۆكی دروست دەبیت  واتا یەكێكیان لەمافیكی خۆی خۆشدەبێت  بەناچاری  لەبەرامبەردا ئەوی كەش لە مافیكی خۆی خۆشدەبێت كە ئەم مامەڵەش لە مامەڵەیەكی  بازرگانی دەچێت زیاتر  نەك  ویستی،

- هەموو مرۆڤێك ك مافی خۆیەتی پارێزگاری لە تەندروستی خۆی بكات بەڵام وەختیك  هاوژینگیری دەكات  ئیتر بەرپەرسیارێتییەكی گەورەتری دەكەوێتە سەرشان كە قورساییەكە رەنگە نەتوانی بەرگەی بگرێت لە رووی جەستەیی و فیكرییەوە شەكەتی دەكات كە ئەمەش پرۆسەی هاوسەرگیری  دەخاتە ژێر پرسیارەوە دیسان.

  لە كۆتاییدا  ئەفڵاتوون و نیچەش  لە بارەی پرۆسەی  هاوسەرگیرییەوە  دەڵێن  ئاوێتەبوونی دووكەس  بابەتێكی  قورسو هەستیارە  گەر  هەستەكان  و  بیرەكان  باڵا نەبن  و نیچەش  دەڵێت  گەر نەتوانین  مرۆڤێكی  باڵا و نموونەی بێنینە  سەر زەوی  چۆن  بوێری وەچەخستنەوەمان  هەبێت،  لێڕەوە دەڵێم   كۆی ئەم پرۆسەیە چ لە چوارچێوەی خۆشەویستی  چ لە چوارچێوەی زەواجد  نابێت بەچاوی كڕین و فرۆشتنەوە  تەماشای یەكتربكەین  چونكە هەر پرۆسەیەك  دوور لە تێگەیشتن و ئەقڵ و سۆز بێت  بە بچوكترین  هۆكارەكان كۆتایی پێ دێت و هەرەس دێنێت،  چونكە مرۆڤ لە بنەمادا بۆ ئەوە دروست نەبووە یەكتر بەكار بێنیت لە پێناو بەرژەوەندیدا چ جەستە چ وەچە  چ مادیی.