گرنگی بڕیاری 1325 بۆ پاراستنی ژن و منداڵ لە شەڕ و ئاشتیدا

2 مانگ پێش ئێستا

تاڤان سەركەوت 
بڕیاری ژمارە 1325ی نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان یەكێكە لەو بڕیارە مێژووییانەی كە پێویستە هەرتاكێكی كۆمەڵگا بەگرنگیەوە لێی بڕوانێت،‬ چونكە ئەو بڕیارە پەیوەستە بە ماف و ئەركەكانی ژنان لە سەرجەم كایەكاندا.‬
پێویستە هەوڵبدەین ژنان سەركەوتوو بن و پێشیان بخەین بەو ئامانجەی بتوانن رۆڵی خۆیان ببینن لەناو كۆمەڵگەدا، ھەروەھا بتوانن ئەركی سەرۆكایەتی و بەڕێوەبردن رابپەڕێنن لە دامەزراوە حكومییەكاندا و شانبەشانی براكانیان پۆستی سیاسی وەربگرن.
بڕیاری 1325 لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە دەرچووە لە ساڵی 2000 بۆ پاراستنی مافی ژنان لە ململانێ سیاسیەكاندا.
خەباتی ژنان پێویستە بەردەوام بێت لەپێناو گۆڕینی ئەو روانگە خراپەی ھەیە بەرامبەر بە بەشداری ژن لە كایەی سیاسیدا و سەیركردنی ئەو بەشداریە وەك جۆرێك لە خێر پێ كردن پێویستە كۆتایی پێ بھێنرێت، بۆ ئەمەش چەند رێوشوێنێك پێویستە بگیرێتە بەر لە خوارەوە ئاماژە بە گرنگترینیان دەكەین:
*ئەنجامدانی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬هەفتانە بۆ تیمەكانی‮ ‬كاركردن لەگەڵ لێپرسراوە ناوخۆییەكانی‮ ‬پارێزگاكان بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬پلانی‮ ‬كاری‮ ‬نیشتمانی‮ و بنیادنانی‮ ‬ژوورێكی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكاندا بۆ ئەنجامدانی‮ ‬كارەكان‮.‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
*هەماهەنگی‮ ‬لەنێوان ‬لایەنە پەیوەندیدارەكان و ئامادەكاری‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بۆ‮ ‬راهێنانی‮ ‬چالاكوانانی‮ ‬مەدەنی‮ ‬دەربارەی‮ ‬پلانی‮ ‬كاری‮ ‬نیشتمانی.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
*پێویستە تیمی‮ ‬كاركردنی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بەردەوام خولی‮ ‬راهێنان بۆ كارمەندەكان بكەنەوە،‮ ‬لەسەر لێهاتوویی‮ ‬هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بكەن‮‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬.‬‬‬‬‬‬‬
*ئامادەكردن و ئەنجامدانی‮ ‬ۆوركشۆپ و سیمینار لەسەر پلانی‮ ‬نیشتمانی‮.‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
دیارترینیان بڕیاری‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان بڕیاری‮ ‬ژمارە 1325 ‮كە تایبەتە بە رۆڵی‮ ‬ژنان لە چەسپاندنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئارامی‮ ‬لە جیهاندا، ‬ئافرەت،‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئاسایش ‬كراوەتە دروشمی‮ ‬بڕیارەكە‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
بۆیە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لە رێگەی بڕیاری 1325ی تایبەت بە(ژن، ئاشتی، ئاسایش) دەوڵەتە پەیوەندیدارەكان پەیوەست دەكات بە:
• زامنكردنی جێبەجێكردنی یاساكان بۆ پاراستنی ئەو كچ و ژنانەی كە روبەڕوی رفاندن و توندوتیژیی سێكسی بوونەتەوە .
• گونجاندنی یاسا نیشتمانییەكان لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەكان لە ناویاندا بڕیاری 1325 كە زامنی مافەكانی ژنان بكات و تاوانباران بە سزا بگەیەنێت .
• رەخساندنی دەرفەتی هاوبەش بۆ گەیشتنیان بە سەرچاوەكانی ئابووری لە نێوان ژنان و پیاواندا.
• چاوخشاندنەوە بەو سكاڵایانەی لەلایەن كچان و ژنانی ئاوارەوە تۆمار دەكرێت و گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ لێكۆڵینەوەی خێرا و كاریگەر كە زامنی مافەكانی ژنان بكات و دەربازنەبوونی تاوانباران لە سزادان .
• گەڕاندنەوەی ژنان و كچانی رفێندراو و بێسەروشوێن لە كاتی پرۆسەی سەربازیی، ململانێ، ناكۆكی سیاسی، سەربازی و نا سەربازی و زامنكردنی ژیانێكی شایستە بە دەستەبەری كۆمەڵایەتی و یاسایی و ئابووری .
گرتنەبەری رێكارو رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی كچان و ژنان لە هەموو شێوازەكانی توندوتیژیی بە تایبەتی پاراستنی ئاوارە و پەنابەرەكان و سنووردانان بۆ ئەو توندوتیژیانەی روبەڕویان دەبێتەوە و سزادانی تاوانباران و ئەنجامدەرانی توندوتیژی لە رێگەی تێكەڵكردنی مافەكانی ژنان بە نیزامی دادوەریی و ئاسایش