چامپیۆنیس لیگ

7 مانگ پێش ئێستا

زەردەشت عوسمان
ڕیاڵ مەدرید بردیەوە پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرت، ژمارەی گۆڵەكانی لەم خولە گەیاندە ١٠٠١ گۆڵ. توانایی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانەپاڵەوانەكان سنوردارە، بەدەر لە مێژووی خۆیی و ئەنشیلۆتی، لە راستیدا بەم شێوە ئەم وەرزەش ژمارەیەكی قورسی خولەكە نیە. 

تا ئێستا ێەوەیی ڕوونە بایەر و لیڤەرپووڵ دوو تیپی تۆكمە و بەهێزن لە خولەكە دەتوانن بەباشی برۆن.  ئارنۆڵد بكوژە ئەگەر لە ڕۆژیی خۆیی بێت و ڕێگەی بدەیت هێرشبەكاتە سەرت. كڵۆپ خاڵێكی جوان و بەهێزی هەیە، سودی تەواو لە هەموو یاریزانەكانی وەردەگرێ، تواناكانیان پێ نمایش دەكات بۆ بەرژروەندی  تیپەكە. 

ئەجاكس جوانترین تیپی خولەكەیە ئاستێك پێشكەش دەكەن بێ وێنەیە، هەموو كەس حەزدەكا بە دیاریانەوە دانیشێت بێدەنگ هیج نەكات تەنها تەماشا بكات. ئەنتۆنی لەباڵی ڕاست لاوێكی بەرازیلیە تەمەنی ٢١ ساڵە، ئەستێرەی یانەی ئەجاكس  بوو,  تایمی دووەم دۆرتمۆندی وێران كرد. تیپەكەی تین هاگ هاوشێوەی ٢٠١٩ دەبنە ئەسپی ڕەشی خولی یانەپاڵەوانەكان.