مەترسییەكانی شەكری شاراوە

2 مانگ پێش ئێستا

ئاسۆ عەبدوللەتیف
كاتێك دەڵێیت شەكری سپیم تەرك كردوە ئەوە كارێكی باشە بەس باشترینەكە نییە. 
ئەوە هەنگاوی سەرەتایی كیتۆ و یەكەم بینینی هۆشیاریی جەستەییە بەرامبەر بە كارەساتی خۆراكی ناتەندروست.
گرنگە بزانیت شەكر، هەر ئەو بۆدرە سپییە نیە كە رۆژانە دەیكەتە چایی و كێك و محەلەبی و شیرو شیرەمەنی و ئایسكرێم. بە سەدان و هەزاران شێوازو سیحر و چاوبەست و جادوو، شەكر شاراوەتەوە لە چاوی مرۆڤ و دەرخواردی تاك بە تاكی ئەم هەسارەیەی ئەدەن و ئەوە دەرەنجامەكەیەتی كە لە كلینیك و نەخۆشخانەكاندا دەیبینین. 

شەكری سپی، ئێستا بەتەنها نییە، هەزاران كۆپی مەترسیدارو پێچراوەی لۆگۆداری جوانی هەیەو تۆ نایزانیت و نایبینی، بۆ زانیاریتان شەكر و كاربۆهایدرەیت، كوشندەترین داهێنانی مرۆڤایەتی و عەقڵی مۆدێرنێتەیە، كە هۆكارە سەرەكیەكەی هەوكردنی جەستەو شێرپەنجەو تێكدەری هۆرمۆناتە. كە لە گەنم و جۆ، نان و بسكیت، برنج و خورماو هەنگوین و ساردی و كۆلاو شەربەت و خواردنی قوتووكراو و میوەكاندا بەتەواویی ئامادەیی هەیەو تۆش دەیخۆیت و دواتر دەڵێیت نەخۆشم. كە ئەو جۆرە خواردن و وزەیە خراپترین سەرچاوەی وزەی جەستەیەو دەبێ زوو یان درەنگ مرۆڤ تەركی بكات بۆ بەرگرتن لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان. 

شەكر لە سەدان جۆر خواردنی ئامادەكراو و میوەو مەعەكەرۆنی و پاستاو فاستفودو سەموون و كێك و نەستەلەی ڕۆژانەی تۆدا هەیەو دەیخۆیت و هەستت پێ نەكردوە. تەنانەت ئەو فەوارو شروب و دەرمان و ڕەچەتە پزیشكیانەش كە وەری دەگریت لە نەخۆشخانەو دەرمانخانەكان هەر بە شەكری كوشندە و مەترسیدار بۆت شیرین و بەتام دەكەن ولێشی دەنوسن #Sugar_free و بە تامی میوەكان. بەڵام ساختەو درۆزنانەیەو بۆ مەبەستی بازاڕگەریی و ریكلامە. تەنانەت شەكری ستیڤیا كە بەرهەمی گەڵایەكی سروشتییەو ڕێگەپێدراوە لە كیتۆدا ، دەبێت زۆر وریابیت كامە دەكڕیت و ساختەكەی نەبێت. 

بۆیە ئەو شەكرە شاراوانە هیچی كەمتر نییە لەو شەكرە سپیەی كە تۆ تەركت كردوەو بە ژەهری حساب دەكەیت و خۆپارێزی لێ دەكەیت. كەچی لەولاوە دەیان پەنجەرەو دەرگای ترت بۆ شەكرە شاراوەكان كردۆتەوە كە بە ئازادانە بێنە ناو جەستەت . 

كەواتە كیتۆی تەندروست و سەركەوتوو ئەوەیە ڕێگربیت لەوەی جەستەت پاك بكەیتەوە لە ژەهری شیرینی و شەكرو خانەكانی بەدەنت كیتۆنێكی تەندروست و پڕ چەوریی بن و نەهێڵیت كەمترین ڕێژەی شیرینی و شەكرەكانی ( یەكیی و دوانەیی گلوكۆزو فرەكتۆزو لاكتۆزو مالتۆزو مانۆز ) + نیشاستەو كاربۆهایدرەیتە تێرەكان بچێتە ناوی و تێكیان بدات خوانەخواستە. 
چونكە كۆمپانیاكانی سەرمایەداریی و دەرمانخانە و كارگەكانی خواردن و چپس و پەتاتەو پاكەتە شیرینكراوەكان و میوەی پلاستیكیی و دەستكاریكراوی چوار وەرزە كە بە دوو رۆژ پێدەگات و رەنگ و شێوەو تام و جیناتیان گۆڕاوە مرۆڤایەتی بەرەو كارەساتی گەورە دەبات.

بەدیلی هەرچی ڤیتامینی میوەكانە تەنها خانەوادەی سەوزەكانە بەتایبەت سەوزەی ڕەنگ تێرو ئەڤۆگادۆو كاهوو خەیارو بیبەر .