ڕێجیمی كیتۆی كلاسیك

21/11/2021

د. كامەران ژاژڵەیی
بۆ ئەوانەی یەكەم جارە دەست پێ ئەكەن :
ئەو خۆراكانەی نابێت بخورێن :
-ڕێجیمی كیتۆ یەكێكە لەو ڕێجیمانەی لەم ساڵانەی ڕابردوودا بەكاردەهێنرێت بۆدابەزاندنی كێش بە خێرایی و چارەسەری هەندێ نەخۆشی وەك پەركەم. بێرۆكەی ڕێجیمەكە بریتی یە لە خواردنی بڕێكی زۆر لە چەوری (% ۷٠ )  تا ( % ٩٠ ) پێكهاتووی خواردنی ڕۆژانە) لەگەڵ پڕۆتینی ئاژەڵ (% ۲٥ ) بۆ  (٪ ٥) پێكهاتووی خواردنی ڕۆژانە) و بڕێكی كەم لە كاربۆهیدرات (كەمتر لە % ٥ پێكهاتووی خواردنی ڕۆژانە). 
یەكەم ڕۆژ :
بەیانی :
دوو هێلكەی سووركراوە لە ناو ڕۆن + سەوزە وەك مەعدەنووس یان كەرەوز + یەك كووپ نیسكاڤە بێ شەكر
نیوڕۆ :
دوو شیش دوگی برژاو یان سوركراوە + سەوزە 
ئێوارە :
یەك قاپ ماستی یۆنانی یا ماستی گامێش یا ماستی مەڕی كوردی + ۳ دەنك شلیك + ۱. دەنك بادام

دووەم ڕۆژ :
بەیانی : 
یەك قاپ قەیماغ  + یەك پەنیری ڤیتا + یەك كووپ نیسكاڤە 
نیوڕۆ :
ماسی سەلموونی سووركراوە یا قاز یا مراوی سووركراوە ڕۆنەكەی خۆی + سەوزە 
ئێوارە : 
دوو شیش دووگی برژاو + یەك قاپ برۆكڵی كوڵاو 

سێەم ڕۆژ :
بەیانی :
دوو شیش دووگی بژاو + سەوزە + یەك كووپ قاوەی سەوز
نیوەرۆ:
یەك چارەك مریشكی سووركراوە + یەك قاپ زەڵاتە + دوو كەوچك زەیتی زەیتوون 
ئێوارە : 
باینجانی سووركراوە + یەك قاپ سپێناخی كوڵاو

چوارەم ڕۆژ :
بەیانی : 
دوو هێلكە بەڕێگەی ئۆملێت + چوار دەنك زەیتوون
نیوەرۆ: 
دوو یان سێ شیش دووگی برژاو یان گۆشتی برژاو + كاهوو 
ئێوارە : 
یەك پەرداخ شیری بادام + چەرس (یەك كووپ )

پێنجەم ڕۆژ :
بەیانی :
نیو قاپ گۆشتی سووركراوە لەگەڵ دوو هێلكە 
نیوەرۆ: 
دوو شیش ڕانی مریشك + سەوزە
ئێوارە : 
یەك قاپێ شلەی كوولەكە یا باینجانی سووركراو + یەك كەوچك زەیتی زەیتوون 

شەشەم ڕۆژ :
بەیانی : 
دوو هێلكە بەڕێگەی ئۆملێت + یەك كووپ قاوەی سەوز
 نیوەرۆ: 
یەك قاپ قیمەی سووركراوە + سەوزە 
ئێوارە : 
یەك قاپ كەرەی ئاژەڵ + چەرس (یەك كووپ)

 حەوتەم ڕۆژ :
بەیانی : 
نیو قاپ گۆشتی سووركراوە لەگەڵ دوو هێلكە 
نیوەرۆ: 
یەك چارەك یان نیو مریشكی سووركراوە + زەڵاتەی سپێناخ 
ئێوارە : 
یەك قاپ بڕۆكلی كوڵاو یان سووركراوە + یەك قاپ قەیماغ + دوو پیاڵە دەنكە كوولەكە

تێبنی :
1-دەتوانرێت ژەمێك لە ژەمەكان نەخورێت . 
2- بڕی خواردنەكان  دەكرێت كەمتر یا زیاتر بخورێت بەڵام هەمان پێكهاتوو بن . 
3- دەتوانرێت گۆڕانكاری لە ژەمەكان بكرێت بۆ نموونە ژەمی ئێوارە بخرێتە نیوەڕۆ یا بە پێچەوانەوە ، هەروەها  ڕۆژەكان بگوڕێن .

ئەو خۆراكانەی نابێت بخورێن :
ـــ برنج ، نان ، گەنمەشامی ، مەعكەرۆنە ، ئیندۆمی ، كۆرن فلێكس ، سپاگیتی ، پاقلەمەنیەكان . 
ـــ شیرینی : وەك پاقلاوە، برمە ، لوقمەقازی ، كێك ، پسكیت ، نوقوڵ ، كاستەر، محەلەبی.
ـــ ساردەمەنی یەكان :ئاسكریم، چلوورە ، مۆتا، دۆندرمە ، فالوودە.
ـــ بیبسی، كۆلا ،فانتا ، سێفن، چپس . 

پێویستە ئەم خاڵانەش جێ بە جێ بكرێت لەگەڵ ئەم ڕێجێمەدا :
ـــ ڕۆژانە ۱۲ پەرداخ ئاو یان زۆرتر بخۆرەوە لە نێوان ژەمەكان و خواردنەوە یەك یان دوو پەرداخ ئاو نیو سەعات پێش ژەمی خۆراك . 
ـــ ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەكی بەردەوام : ڕۆژانە بۆ ماوەی یەك سەعات یان زیاتر : ئەگەر ڕۆژێ بۆت نەكرا ؛ ڕۆژی دواتر دوو ئەوندە بكە ، هەروەها هەموو هەفتەیەك ماوەی یەك چارەك ڕۆژانە زیاتری بكە . 
ـــ خواردنەوەی چا و قاوە و نیسكافە ( چای سەوز و قاوەی سەوز باشترە) ڕێگە پێدراوە بە مەرجێك بێ شەكر بێت یان بۆت هەیە بە حەپی شەكرە ژیرینی بكەیت، شەوان دوای سەعات نۆ مەیانخۆرەوە . 
ـــ ئەگەر لە‌ نێوان ژەمەكان برسیت بوو : بۆت سەوزە بخوێت وەك ترۆزی ، خەیار ، كاهوو ، ێزەر ، میوە تەنها ئۆڤۆگادۆ یان بلوبێری ، تووتڕك ، گوێزی هیندی ڕێگە پێدراوە یان یەك یەك پیاڵە چەرەس تەنها بادام ، دەنكەكولەكە یا یەك پەرداخ شیری بادام . 
--- دەكرێت لەگەڵی دا هەفتەی دوو ڕۆژ ڕێجیمی ڕۆژووی پچڕپچڕ بكرێت
--- بۆ چێشت لێنان زەیتی زەیتوون یان ڕۆنی ئاژەڵ یا زەیتی گوێزی هێندی بەكار بێت


پرۆفایل:
دكتۆر كامەران رسوڵ ژاژڵەیی 
پسپۆڕی زانستی خۆراك