شەش هۆكار بۆ ئەوەی چا نەدەیت بە منداڵەكەت

23/11/2021

د. پشدەر عەبدوڵا
تكایە هەوڵ بدە بەلایەنی كەمەوە تا ٦ ساڵ چا نەدەیت بە منداڵەكەت، وە ئەگەر دوای ئەو تەمەنەو پێش ئەو تەمەنەش چات پێدا تكایه با كاڵ بێت و شەكری زۆر كەم بێت یان هەر تێیدا نەبێت، بۆچی؟
۱- لەبەر ئەوەی چا بڕێكی زۆر كافاینی تێدایە، كەواتە ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و درووست كردنی دوودڵی، دڵەڕاوكێ و چالاك بوونی منداڵەكە بۆیە كێشە بۆ خەوی منداڵەكە درووست ئەكات.
۲- چۆن لە گەورە كاریگەری هەیە و سەر ئێشە درووست ئەكات ئەگەر ڕۆژێك نەتوانیت بیخۆیتەوە بەهەر هۆیەك، ئەوە لە منداڵیش دوای فێربوونی ئەگەر ڕۆژێك نەیخواتەوە ئەوە تووشی سەرئێشەو توڕەبوون ئەبێت.
۳-ئەگەر لە جیاتی كوپێك چا كوپێك شیری پێبدەیت ،ئەوە ووزەیەكی زۆرترو تەندرووستر ئەبەخشێت بە منداڵەكە چونكه گەدەی منداڵ بچووكە ،بۆیە لەوانەیە بە چاكە بڕێكی زۆر گەدەی داگیر بكات و نەهێڵێت جێگەی خواردنی سوودبەخشی تر ببێتەوە.
٤- لەبەر ئەوەی منداڵ بڕێكی زۆر شەكر ئەكاتە چایەكەوە بۆیە زیانێكی زۆر بە ددانەكانی ئەگەیەنێت.
٥- لەبەر ئەوەی چا وەكو دەرمانی میزپێكەر ئیش ئەكات بۆیە ئەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی بڕێكی زۆر كالسیۆم لە میزدا.
٦-زۆربەی كات كێشەی گەدە وەك دڵەكزێ بۆ منداڵ درووست ئەكات.
هەندێ سەرچاوە ئەڵێن كە چا ئەبێتە هۆی كەمتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن لە ڕیخۆڵەكانداو دواتر ئەبێتە هۆی كەمخوێنی بەڵام هەندێ سەرچاوە ڕەتی ئەوە ئەكەنەوە كە هیچ پەیوەندیەكی بەوەوە هەبێت، لەوانەیە زیاتر بەهۆی كەم خواردنی خواردنی سوودبەخشەوە هەبێت لە ئەنجامی زۆر خواردنەوە چاوە.
تكایە لایك و شەیرت بیر نەچێت، بۆ ئەوەی هاوڕێكانیشت سوودی لێ ببینن.


پرۆفایل:
دكتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان
بۆرد(دكتۆرا) لە نەخۆشیەكانی منداڵان و تازە لەدایك بووان
بەكالۆریۆس لەپزیشكی هەناوی و نەشتەرگەری گشتیدا