(حـكـومـەت)ی مــانــدوو!

24/11/2021

سۆما بەرزنجی
ئەوەی ئـەمڕۆ بڕیـاری لـەسەر درا دەربــارەی داواكاری خــوێندكـاران دووبـارە شكـانی شكـۆی پـەرلـەمـان و بـێ دەسەڵاتــی حــــكــومـەت دەردەخات، جارێكـی تــر دانیان بەبێدەسەڵاتی و هیچ لەبارانەبوونی خۆیاندا نا. 

ماوەی چـەنــد ڕۆژێكـــە خــوێــنـدكاران هـاتونەتە سەر شەقام و داوای مـافی خۆیان دەكەن، ماف بەمانا فراوانەكەی نـەك بــڕێك پارە، مــــاف داواكردن و ســـواڵكــردن دوو بـابـەتــــی زۆر جــیــاوازن، لەسەرەتای دەستپێكردنی ناڕەزایەتی خوێندكارانیشەوە پارێزگار ووجودی نەماوە و تەنها لەپشت لاپتۆپەكەیەوە ئیدانەی دۆخەكە دەكات و پشتگیری خۆی بۆخوێندكاران دەردەبڕێت، بەبەیاننامە، سەرەڕای ئـەوەی لەشارەكەی ئەودا ئـازاری خوێنـدكـاران دەدرێت و بێڕێزیان بەرامبەر دەكــرێــت.

بەڵام بەهۆی سووربونی خۆێندكاران و بەردەوامیان لەسەر داواكاریەكانیان ئەمڕۆ حكومەت بڕیاڕی خەرجكردنی منحەیەكی دا، هەرچەندە ئەڵین بەشی دەرماڵەش دەكا بەڵام، دەبوو حكومەت بەدەم داوای خوێندكارانەوە بێت و بڕیاری گێرانەوەی دەرماڵە بدات. 

تا ئەوكاتەش پێویستە خوێندكاران بەهیچ ڕازی نەبن جگە لەگێڕانەوەی دەرماڵە.