بۆ نەخۆشی شەكرە، كێ پێویستە پشكنین بكات؟

2 مانگ پێش ئێستا

د. شاهۆ فتاح احمد
بۆ ئەوەی بزانێت توشی نەخۆشی شەكرە بوە یان نا:
أ. ئەو كەسانەی كە هۆكارێك یان زیاتریان هەیە كە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكە زیاد دەكات، وەك (ئەو هۆكارانەی كە ئەگەری تووشبوون بە شەكرە ی جۆری دووەم زیاد دەكەن:
۱. زیادبوونی كێش.
۲. وەرزش نەكردن و كەم جوڵان.
۳. بۆماوەیی ؛ ئەگەر لە خێزان دا تووشبووی شەكرە(كەسی پلە یەك) هەبێت ، ئەگەری تووشبوون بە شەكرە زیاد دەبێت.
٤. تەمەن ؛ لەگەڵ زیادبوونی تەمەن ئەگەری تووشبوون بە شەكرە زیاد دەكات.
٥. شەكرەی دووگیانی مەترسی یە بۆ تووشبوون بە شەكرەی جۆری 2
٦. بوونی كیسی سەر هێلكەدان( كۆ نیشانەی كیسی هێلكەدان)
۷. بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
٨. بەرزبوونەوەی چەوریەكان).
ب . هەر كەسێك تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیاتر بێت، هەموو 3 ساڵ جارێك دەبێت پشكنین بكات بۆ دڵنیابوون لەوەی كە تووشی شەكرە نەبوە.
ج . ئەو خانمانەی كەشەكرەی دووگیانیان هەبوە ، دەبێت هەموو 3 ساڵ جارێك پشكنینی شەكرە ئەنجام بدەن.
د . ئەو كەسانەی كە لە قۆناغی پێش نەخۆشی شەكرەدان پێویستە ساڵانە جارێك پشكنین ئەنجام بدەن.

پرۆفایل:
د. شاهۆ فتاح احمد
پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی