لە كاتی پەتا و هەڵامەت و ئەنفلوانزا

2 مانگ پێش ئێستا

-  باشترین جۆری  خواردنەوەكان و جۆری خواردن   :
لە كۆتایی وەرزی پایز و زستان مرۆڤ زیاتر ئەگەری  تووشبوونی بە پەتای وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا هەیە ؛ بۆ زوو چاك بوونەوە و تێپەڕاندنی ئەو نەخۆشیانە كۆمەڵێك خواردنەوە پێویستە زیاتر بخۆرێنەوە كە گرنگترینیان ئەمانەن :
1-ئاو: خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو  زۆر گرنگە بۆ بەهێزكردن و چالاك كردنی بەرگری جەستە،  ئاوی شلەتین یا گەرم باشترە بخورێتەوە .
2-چای ڕازیانە: ڕۆژی دوو بۆ سێ جار ، شێوازی ئامادەكردنی 
3-چای سەوز : بە گەرمی و بێ شەكر، یا كەوچكێك هەنگوینی تێ بكرێت .
4-شۆربای گەرم: شۆربای  مریشك  یەكێكە لە خۆراكە گرنكەكان ، هەروەها شۆربای تری وەك پەڵپینە بەترش، شۆربای قارچك، شۆربای سەوزەواتی وەك  شۆربای بڕۆكلی یا سپێناخ لەگەڵ قەڕنابیت و گێزەر . 
5-زەنجەبیل: چای زەنجەبیل بە تەنها یا لەگەڵ لیمۆ  یا هەنگوین  . 
6- چای گوڵەمێخەك: ڕۆژی دوو بۆ سێ جار  . 
7-ئاوی لێمۆ : گیراوەی ئاو و لێمۆ  ڕۆژی دوو بۆ چوار جار  بە تەنها یا لەگەڵ  نەعنا یا هەنگوین یا زەنجەبیل. 
8-چای  گوڵەبەیبوون   یان گیراوەی ڕەشكە و هەنگوین . 
9-شیری گەرم . 

باشترین جۆری خواردنەكان: 
-ماست .  
-میوە مزرەمەنیەكان وەك پڕتەقاڵ و لالەنگی و نارنج و لیمۆ .
-بلۆبێری و هەنار .
-ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A  وەك گێزەر، بیبەری زەرد، بەهێ،  كەلەرم، پەتاتەی شیرین . 
-سیر و پیاز  . 
-ماسی بە تایبەت ماسی سەلموون  .

پرۆفایل: 
دكتۆر كامەران رسوڵ ژاژڵەیی 
پسپۆڕی زانستی خۆراك