نەك هەر دەرماڵە، شتی تریش!

2 مانگ پێش ئێستا

ئایە لە هۆڵەندا، خوێندن بە پارەیە و دەرماڵە ئەدرێ؟
خالید رەزا
ئایە لە هۆڵەندا، خوێندن بە پارەیە و دەرماڵە ئەدرێ؟
دەرماڵە- كۆمەك (منحە)ی خوێندن
سەرەتا دەبێ ئەوە بڵێین، لە هۆڵەندا لە تەمەنی ٥ هەتا ١٦ ساڵی، خوێندن ئیلزامیە. واتە مناڵ كەتەمەنی دەگاتە پێنج ساڵ دەبێ بخرێتە قوتابخانە  و هەتا ١٦ ساڵ دەبێ بڕوانامەیخوێندنی هەبێ گەر نەیبێ دەبێ هەتا ١٨ ساڵ بخوێنێ تا شەهادەیەك بەدەست دێنێ.
لە هۆڵەندا دەرماڵەی خوێندن لە تەمەنی ١٨ ساڵیەوە هەتا زانكۆ ئەدرێ و بەپێی ئاست و قۆناغەكانی خوێندن دەگۆڕێ. خوێندكارێكی خوێندنگە پیشەییەكان (mbo)وەكو سەناعە و تیجارەی لای خۆمان .. كەمتر لە خوێندكارێكی پەیمانگا و زانكۆكان دەرماڵە وەردەگرن.هەول ئەدەم لە خوارەوە بەكورتی ڕونی بكەمەوە. 
وەزارەتی (خوێندن، كەلتورو زانست)ی حكومەتی هۆلەندا بەش یان بڵێم سەنتەرێكی هەیە بەناوی جێبەێكاری خزمەتگوزاری خوێندن DUO(Dienst Uitvoering Onderwijs) كە زۆر كاری وەزارەتەكە بەڕێ دەكات، یەكێ لەوانە دەرماڵە و دانی پارەی خوێندنە. خوێندكاران لە قۆناغی پیشەییەوە هەتا پەیمانگا و زانكۆكان بۆ داواكردنی دەرماڵە و دانی پارەی خوێندن لەڕیی ئەم سەنتەرەوە ئیشوكارەكانیان ڕیك دەخرێ.
ئێمە لێرەدا تەركیز لەسەر دانی پارەی خوێندن و وەرگرتنی دەرماڵەی خوێندكار دەكەین.
 لە هۆڵەندا لە قۆناغی پەیمانگا و زانكۆكاندا خوێندكار هەم پارەی خوێندن ئەدات، هەم پارەی خوێندن وەردەگرێ. لە خوێندنی پیشەییدا كە تەمەن دەگاتە ١٨ ساڵ ،پارەی خوێندن نادرێ و خۆڕاییە بەلام دەرماڵەی خوێندن ئەدرێ بە خوێندكار. دەرماڵە یان منحە بە پێی بەرزری و نزمی ئاستی خوێندن چەردەكەی دەگۆڕێ. لە خوارەوە بەكورتی جۆرەكانی دەرماڵە و دانی پارەی خوێندن ڕوون دەكەینەوە.
# دەرماڵەی بنەڕەتی  (basisbeurs )
# دەرماڵەی سەربار(ئیزافی) (aanvullende beurs)
# دەرماڵەی هاتوچۆ(كارتی هاتوچۆ) (studentenreisproduct)
# قەرزی خوێندن (Lening)

خوێندن لە هۆلەندا هەتا پۆلی ١٢ بەخۆڕاییە.بەلام لەدوای ئەوە بە پارەیە. كەم و زۆری پارەكەش پشت ئەبەستێ بە ئاست و بەرزی خوێندنەكە. بۆ نمونە ئەگەر تەمەنت ١٨ ساڵ بێ بۆ فێربونی پیشەیەك بخوێنی، هەم دەبێ پارەی خوێندنەكە بدەیت، هەم مافی وەرگرتنی دەرماڵەی بنەڕەتی و هەر سێ جۆرەكەی تر هەیە كە داوای بكەیت. پارەی ئۆپلایدنێك 608 یۆرۆیە، ئەمە ئەتوانی بەیەكجار لەڕیی هەمان سەنتەرەوە(DUO) بیدەیت، یان بە ٩ جار بیدەیت. بەڵام لەهەمان كاتدا ئەم خوێندكارە مافی وەرگرتنی دەرماڵەی هەیە، ئەمەش بەپێی باروگوزەرانی خوێندكارە ئەبێ ئەگەر لەگەڵ دایك و باوكی دا بژی بڕی كەمتر وەردەگرێ، ئەگەر لەدەرەوەی ئەوان بژی زیاتر. لەم خشتەیەدا هەر چوار جۆرەكەی سەرەوە بۆ ئەوانەی كە بۆ وەرگرتنی دپلۆمای پیشەیەك ئەخوێنن كە مەبەستمان لە (mbo) كە دەكاتە ئاستی قوتابخانەی پیشەزی و بازرگانی و كشتوكاڵ ی لای خۆمان.سەری ئەم خشتەیە بكە:

لەدەرەوەی ماڵ بژیلەگەڵ ماڵی باوكی دا بێجۆری دەرماڵە یان منحە
€ 285,15€ 87,37دەرماڵەی بنەڕەتی
€ 382,29€ 359,23دەرماڵەی سەربار
€ 190,34€ 190,34قەرزی خوێندن
€ 857,78€ 636,94كۆی گشتی كۆمەكی مادی
لەو خشتەی سەرەوەدا خوێندكار دەتوانی دیاری بكات  داوای هەموو ئەو بڕەپارانە بكات  یان بەشێكی بكات لە مانگێك دا. لەدەرماڵەی بنەڕەتی ئەبەخشرێ. دەرماڵەی سەربار یش پشت ئەبەستێ بە ئاستی بژێوی خوێندكارەكە، ئەگەر داهاتی خیزانەكەیان كەم بێ و خوشك و برای تری هەبێ دەتوانی بۆ پێداویستی خوێندن و ژیانی داوای پارەی زیاتر بكات. ئەگەر هاتوو لەماوەی ١٠ ساڵ دا توانی خوێندن تەواوبكات و بڕوانامەی ئیشكردن بەدەسبهێنێ، ئەوا لەهەموو ئەو پارانەی كە بەناوی دەرماڵەوە وەریگرتوە دەبەخشرێ. ئەوەی وەك قەرز وەریگرتوە، دەبێ بیداتەوە. دانەوەشی لەدوای دووساڵی یەكەمی ئیشكردن لێوەردەگیرێتەوە، بەپێی كەموو زۆری موچەكەی.
جگە لەو مافانەی سەرەوە كە خوێندكار هەیەتی، خوێندكار مافی وەرگرتنی كارتی هاتوچۆی گشتی خۆڕایی هەیە كە مانگانە دەكاتە +-  ٣٠٠ یۆرۆ، بەتەنها لە ویكەندەكان واتە لە شەمە و یەك شەمە كە عوتڵەیە كرێی هاتوچۆی گشتی بە داشكاندن ئەدات. هەموو ئەو ئیمتیازاتانەی لە پشوی هاوین یشدا بۆ سەرف دەكرێ.
ئەگەر لەماوەی ١٠ ساڵ دا ئەو خوێندنە تەواو بكەیت و بڕوانامە وەربگریت، ئەوا لەهەموو ئەو پارانەی كە وەك دەرماڵە وەرت گرتوە دەبەخشرێیت. خۆئەگەر لەو ماوەیەدا بڕوانامەت بەدەست نەهێنا، ئەوا جگە لە دەرماڵە كە دەبەخشرێ، قەرزەكانی لێ وەردەگیرێتەوە.

# سەبارەت بە خوێندكارانی پەیمانگا و زانكۆكان (HBO&WO)
ئەوانەی لە پەیمانگا و زانكۆكان دەخوێنن. مافیان هەیە ئەم پارانە وەربگرن. خوێندكارێك ئەگەر پێویستی بەوە نەبێ كە پارەی خوێندن قەرز بكات، خۆی توانای هەبێ بیدات ئەوە دەتوانی قەرزی نەكات. لەم خشتەیەی خوارەوەدا بڕی ئەو پرانە پیشێ‌ن ئەدەین:
چەردەجۆری كۆمەك
€ 419,04دەرماڵەی سەربار (ئیزافی)
€ 513,83قەرز
€ 184,08پارەی خوێندن
€ 1.116,95كۆی گشتی

ئەوە جگە لە كارتی هاتوچۆی گشتی ماكسیمەم بەپێی ساڵەكانی خوێندن هەتا ٥ ساڵ خوێندكار وەری دەگرێ و بەخۆڕایی سواری هۆیەكانی هاتوچۆی گشتی دەبێ كە مانگانە ٣٠٠ یۆرۆیەك دەكات ئەمیش بە خۆڕایی. تەنها ویكەندەكان واتە شەممان و یەكشەممان كە دەوامی ڕەسمی نیە پارەی هاتوچۆ ئەدەن ئەویش بە داشكاندنەوە.
لە هۆلەندا خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان بە پارەیە، ساڵێ‌نە لە نێوان (1800-2000) یۆرۆدایە بۆ ئەوانەی كە هاولاتی هۆلەندین یان لە یەكێ لە وڵاتانی ئەوروپادابێ. بەلام بۆ بێگانە واتە ئەوانەی لە وڵاتانی ترەوە دێن بۆ خوێندن، ساڵانە دەبێ پارەیەكی زۆر بدەن بەپێی ئاستی خوێندنەكان لە نێوان (10-20)  هەزار یۆرۆدایە.
خوێندكاردەبێ لەماوەی 10 ساڵدا تەواوی بكات و بڕوانامە بەدەست بێنێ. ئەگەر تەواوی كرد لەدانەوەی دەرماڵەكان(بە دەرماڵەی بنەڕەتی و سەربارەوە) ئەبەخشرێ. ئەو بڕە پارانەی وەكو قەرز بۆ پێداویستی خۆی كردویەتی، لەدوای خوێندن لە داوی دووەم ساڵی دەستكردن بەئیشەوە ئەیداتەوە بەحكومەت، بڕی دانەوەی مانگانەی پشت ئەبەستێ بە كەم و زۆری موچەكەی. وەرگرتنی قەرزەكە و دانەوەی بەهەمان ڕێنتەوە ئەبێ كە ڕێنەتەكەی زنیك دەبێتەوە لە سفر! لەكاتێك دا بانكەكان پارە بە نزیكەی 10٪ بەقەرز ئەدەن!

ئەو زانیاریانەی سەرەوە هەمووی لە سایتی وەزارەتی خوێندن، كەڵتوور وزانست لە بەشی (DUO) وەرگیراوە.

تێبینیەكی گرنگ:
بڕی ئەو پارانەی كە خویندكار مافی وەرگرتنی هەیە، لە ماكسیمەم و مینیمەم پشت ئەبەستی بە داهاتی دایك و باوكی خوێندكار. بۆ نمونە ئەگەر داهاتی ساڵانەی خێزان لە ٣٣ هەزار یۆرۆ كەمتر بوو، خوێندكار مافی هەیە ماكسیمەم وەربگرێ و ئەگەر لەسەر و ئەو بڕە پارە داهاتیان بێ، خوێندكار بۆی هەیە مینمەم پارەی كۆمەكی خوێندن وەربگرێ.

سەرنجێكی گرنگ سەبارەت بە دانەوەی ئەو قەرزەی كە خوێندكار، لەكاتی خوێندن دا دەیكات. بۆنمونە ئەگەر خوێندكارێك هەتا خوێندن تەواو دەكات ٥٠ پەنجا هەزار یۆرۆی قەرز كردبێ. بە پێی یاسا دوای ئەوەی كە ئیشدەكات، دەبێ لەماوەی ١٥ ساڵ دا قەرزەكە بداتەوە. وەكو باسمان كرد دانەوەی بڕی قەرزی مانگانە لە دوای دوەم ساڵی ئیشكردنەوە دەست پێ دەكات، بڕی دانەوەی قەرزەكەش پشت بە كەموو زۆری موچەی مانگانەی دەبەستێ. ئەگەر موچەكەی كەم بێ لەبەزترین حاڵەتدا 4٪ ی لێ دەبڕن. با بلێین دەكاتە ٨٠ یۆرۆ، واتە لە ساڵیك دا ٩٦٠ تەنها نۆسەدو  شەست یۆرۆ ئەداتەوە، لە ١٥ ساڵەكەدا دەكاتە ١٤هەزار و ٤٠٠ یۆر. بەپێی یاسا لە باقی قەرزی ٥٠ هەزارەكە دەبەخشرێ. بیگومان حكومەت بەتەنها ئەو هەموو پارەیە لە خوێندكاردا خەرج ناكات كەلەم نوسینەدا ئاماژەمان پێداوە، بەڵكە هەر خوێندكارێك لەسەر حكومەت لانیكەم ٣٠ هەزار یۆرۆ دەكەوێت. حكومەت گرنگی بە خوێندن دەدات و پارەی خەرج دەكات، چونكە داهاتی ولات لە پێگەیاندنی ئەمانەدایە.
ئێستە ڕوونە كە لەهۆلەندا حكومەت جەند هاوكاری پرۆسەی خوێندن و پەروەردە دەكات.