تاچەند نانی بەیانی بۆ منداڵان گرنگە؟

1 مانگ پێش ئێستا

ئامادەكردنی: هیلان ئاوات
نانی بەیانی یەكیكە لەوژەمە، سەرەكیانەی هەموو دایك و باوكێك پێویستە ڕەچاوی بكەن بۆخۆیان و منداڵەكانیان چونكە كۆمەڵێ‌ فاكتەر وای لێدەكات لە هەردوو ژەمەكەی ترگرنگتر بیت.

لەم بارەیەوە دكتۆر كۆچەر عمر پسپۆڕی نەخۆشیەكانی مندالان وگەشەی مناڵ بە دەنگی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند نانی بەیانی وەكو یارمەتیدەرێك بۆ ئارەزووی خواردن بەكاردەهینرێت و سەیردەكریت واتا هەرمنداڵێك یاخود هەركەسیك بەیانیان لەسەعات ٧ بۆ٨ نانی بەیانی خوارد بۆنانی نیوەڕۆ و ئیوارەش ئارەزووی خواردنی باشتردەبێت ،وە بە خواردنی نانی بەیانی وزەی باش وەردەگریت سەرچاوە پزیشكیەكان دەڵێن: نانی بەیانی لە كۆمەڵێك پێكهاتەی گرنگ پێكهاتووە لە فیتامین دی لە تیشكی خۆر كالیسۆم پۆتاسیۆم زینك و هەموو ئەو مادە كانزا سودبەخشانەی لەنێو بەرهەمە شیرەمەنیەكاندایە ئەمەش دەبیتە جەستەیەكی تەندروست ،بۆ منداڵەكە لەڕوی جەستەییەوە وە بەرگریەكی بەهێز بۆ ئەو ڕۆژە لەڕوی گەشەی ئیسقان توندوتۆڵی ئیسكەكانەوە برەوێكی باش دەدا بەو منداڵە دوری ئەخاتەوە لە نە خۆشییەكانی ئیسكە نەرمە خواربونەوەی ئیسك بەتایبەتی لە منداڵی تازەلەدایك بوو تا سال بۆ دوو ساڵ . 

ئەو پزیشكە باسی لەوەشكردووە، پیویستە سەرجەم بەرهەمە شیرەمەرە مەنییەكانی  وەكوو ماست پەنیر قەیماغ وە گویز و هەنگوین بدرێت بە منداڵ چونكە ئەم بەرهەمانە بۆمنداڵان زۆرگرنگە و بەرگری جەستەیان بەهێز دەكات . 
ئەو پزیشكە بەتایبەتی باسی لەوەشكردووە، كە دەبێت لە تەمەنی نۆ مانگیەوە گوێز بە شێوەی هاڕاو لەگەڵ ماست و شۆفان تێكەڵ بكرێت و بدرێت بە منداڵ وە پێویستیشە دایكان و باوكان دور بكەونەوە لە پێدانی چا بە منداڵەكانیان لە ژەمی بەیانیاندا