سەربازە وونەكەی ڕیاڵ مەدرید كێیە؟

6 مانگ پێش ئێستا

زەردەشت عوسمان
داڤید ئەنشیلۆتێ ئەندامی دەستەی ڕاهێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، یاریدەدەری باوكی لە یانەكە. 
داڤید لە كاركردن ناوەستێ، پێش هەر یارییەكی ڕیاڵ مەدرید بەوردی خوێندنەوە و شیكردنەوە بۆ تیپی دژ دەكات. لەماوەی یارییەكان بەردەوام لە جوڵەدایە، بۆ هەموو ڕووداوێكی ناو یاریی گەورە بێت یان بچوك قسە و كاریگەری هەیە. 
چاودێران پێیان وایە داڤید پرۆژەی ڕاهێنەرێكی گەورەیە لە داهاتوو، خاوەن كەسایەتیەكی بەهێزە، عەقڵێت و بیكردنەوە گەورەكەی یارمەتیدەرییەتی، ئەمە بەدەر لەوەی بەختی هەیە كوڕی ڕاهێنەرێكی گەورەییە، لە یانەی ڕیاڵ مەدرید كاردەكات.
داڤید چاوی لەوەیە لە داهاتوو ببێتە ڕاهێنەر،  بڕوانامەی A هەیە، دەیەوێ لە ئیتالیا ببێتە خاوەن بڕوانامەی (pro license) ئێستا ناتوانێ ئەوە بكات، چونكە بە پێی یاسایی ئەو ووڵاتە نابێ لە ٣٢ ساڵ كەمتربیت، بەڵام دیڤید لە ئێستا تەمەنی ٣١ ساڵە. 
دیڤید پێشتریش لە یانەكانی بایەرمیونیخ، ناپۆلی، ئیڤەرتۆن، یاریدەدەری ئەنشیلۆتی بووە. وەرزی پێشوو لە پریمەرلیگ كاریگەرییەكی بەهێزی هەبوو بۆ كارەكەی باوكی. دڤید ئەنشیلۆتێ دەتوانێ بە پێنج زمان قسەبكات( ئینگلیزی، ئیسپانی، ئیتالی، فەرەنسی، ئەڵمانی) ئەمەش یارمەتی دەدات، دەتوانێ لەگەڵ هەموو یاریزانەكان گفتوگۆ بكات و لە دۆخیان تێبگات.