توندوتیژی بەرامبەر بە مناڵ

4 مانگ پێش ئێستا

د. دیلمان ئازاد
كاتێك باسی پزیشكی دادوەری دەكەین، واتە ئەو زانستە پزیشكیەی كە پزیشك دەبەستێتەوە بە دادگا، كێشەكانی كۆمەڵگا و تاوان ناڵێن لە سەدا سەد ئاشكراكردنی تاوان دەكات، بەڵام یارمەتیدەرێكی بەهێزە بۆ دادگا و دادوەر بۆ سەلماندنی تاوانێك كە ئەنجامدراوە.

‏‎حالەتێك كە لەبیری ناكەم، منداڵێكی بچووك مردبوو، گوتیان خۆی مردووە بە مردنی خۆی، لە پشكنین شینبوونەوە و مۆربوونەوە هەبوو لەسەر جەستەیی، پاش لیكۆڵینەوەی زانستی زانیمان ئەوە توند و تیژیی بەرامبەری كراوە.  دوایی ئاشكرابوو كە شەوانە دایك و باوكەكە ماددەی بێ هۆشكەر بەكاردەهێنن، ئینجا توند و تیژیان دەكرد بەرامبەر ئەو منداڵە.
(ئەمە پاش وردەكاری زۆر لە بابەت ئینجا ئاشكرا بوو واتا لێكۆلینەوە لە بابەت لە هەموو لایەنی پەیوەندیدار بەلام ئامانج لە بابەتەكە تەنها گەیاندنی پەیامی توندو تیژیە).

‏‎تێزانی خوێن جۆریكە لەجۆرەكانی برینی داخراو، بەشێوەی شین بوونەوە بەدەردەكەوێت و هۆكاری ئەوەش زەبری دەرەكییە، هەندێك جار هۆكاری تری هەیە وەك نەخۆشی.
‏‎مەبەست لەو بابەتە توند و تیژی بەرامبەر منداڵ زۆر جار كاریگەری دەروونی و جەستەیی خراپ لەسەر منداڵ بەجێدێڵێت، جگە لەوەی لەوانەیە بە مردنی منداڵەكە كۆتایی بێت، 
‏‎ڕێگەگرتن لەتوند و تیژی بەرامبەر منداڵ و بڵاو كردنەوەی هۆشیاری لەناو كۆمەڵگا بۆ ڕێگری لە توند و تیژی بەرامبەر بە منداڵ، ئەركێكی گەورەیە جا بەهەر ڕێگایەكی تەندروست بێت، چونكە منداڵ نەوەی داهاتووی كۆمەڵگایە و بە نەوەی تەندروست كۆمەڵگایەكی تەندروست پێك دێت.
‏‎بە پێچەوانەشەوە فەرامۆشكردن و گرینگی نەدان بە نەوەی ئێستا، كۆمەڵگا بەرەو هەڵدێر دەچێت.

پرۆفایل:
دكتۆرە دیلمان خۆشناو
پسپۆری پزیشكی دادوەری 
مامۆستا لە كۆلیژی پزیشكی