كیفی پاراستنی ددانی منداڵان چییە؟

4 مانگ پێش ئێستا

د. تروسكە عەبدوڵا
دەتەوێ ددانی مندالەكەت بپارێزی پێش ئەوەی كلۆر ببێت؟!
- كیفی پاراستن بریتیە لە كیفێكی ستیل كە بۆ پاراستنی ددانی مندالان دەدەنرێت و پارێزگاری لە ددانەكە دەكات لە كلۆربوون و شكان ،لە تەمەنی دوو ساڵیەوە ئەم كیفە دەتوانرێ و پێویستە بۆ ددانی مندالان دابنرێ بۆ ئەوەی بە دووربن لە كلۆری و ئازاری ددان.
بۆ كام مندالانە زۆر پێویستە دابنرێت؟
١-ئەگەر  بۆماوەیی دایك و باوكەكە ددانیان لاواز بوو و هەستیان كرد مندالەكەشیان ددانی زوو كلۆر دەبێت  و بۆماوە كاریگەری لەسەرە ،ئەم كیفە ستیلە رێگایەكی پاراستنی زۆر باشە بۆ ددانی مندالەكەتان.
٢-ئەگەر منداڵەكەت هەستدەكەیت ئیهمالە لە ددان شۆردن و جوان ددانی ناشوات واباشە لە تەمەنی دوو ساڵیەوە ئەم كیفە بۆ ددانەكانی دابنێیت.
٣- بۆ ئەو مندالانەی دەرمان و قەترە و شروبی زۆر بەكاردێنن.
٤-بۆ ئەو مندالانەی هەندێ كێشەی تەندروستیان هەیە لە رووی جەستەیی و دەماری و ناتوانن پاك و خاوێنی ددانیان باش بپارێزن.

ئایا ئەم كیفە ستیلە هیچ زیانێكی هەیە بۆ تەندروستی منداڵ؟
لە رووی زانستیەوە هیچ زیانێكی نیە بۆ مندال و زۆر تەندروستە ،تەنها بۆ ئەو مندالانە ناكرێ بەكاربهێنرێ كە هەستیاریان هەیە بە مادەی ستیل .
كیفی ستیل ی ددانی مندالان دەتوانرێ بۆ ددانی هەمیشەیی و ددانە شیرییەكانیش بەكاربهێنرێت ،و بەلام لە زۆر بەی كاتدا بۆ  خرێنەی ددانی شیرییەكان بەكاردەهێنرێ و ئەویش لەبەر ئەوەی ئەم ددانانە زیاتر مەترسی كلۆربوونیان هەیە و هەروەها پێویستە بە تەندرووستی بمێنەوە تا سەروو تەمەنی ١٢ سالی تا ددانە هەمیشەییەكان دێن و شوێنیان دەگرنەوە و نابێ بە هیچ شێوەیەك ئەم ددانە شیرییانە پێش كاتی خۆیان بكێشرێن  .

تێبینی:
١- دانانی ئەم كیفی پاراستنە  وەكو كیفی ئاسایی نیە كە بۆ ددانی كەسی پێگەیشتوو بەكاردێت ،ئەم كیفە لە رووی نرخەوە زۆر هەرزانترە و لە كاتی دانانی بۆ مندال هیچ ئازار و نارەحەتیەكی نیە و كاتێكی زۆر ناخایەنێ و لەگەل هەموو ئەمانەشدا ددانەكە بە تەندروستی دەهێلێتەوە و ناهێلێ كلۆر بێت.
٢-ئەگەر منداڵێك ئەم كیفە ستیلەی بۆ دابنرێ مانای ئەوە نیە.. ،كە پێویست ناكات چیتر ددانی بشوات!
دایكان و باوكان پێویستە بەردەوام مندالەكەتان رابێنن لەسەر پاك راگرتنی دەم و ددانەكانیان.