یاریدەدەری ڕاهێنەر چۆن كار دەكات!

5 مانگ پێش ئێستا

لاوەكەی ئەرسناڵ وەك نموونە
ئا: زەردەشت عوسمان
كارلۆس كویستا گەنجێكە تازە خەریكە دەچێتە ٢٦ ساڵی تەمەنی. لە یاری یانەی ئەرسناڵ بەرامبەر مان سیتی، ئارتیتا نەیتوانی ئامادەبێت، كارلۆس وەك یەكێك لە یاریدەدەركانی سەرپەرشتی تیپەكەی دەكرد و بەردەوام لەگەڵ ڕاهێنەر لە پەیوەندیدا بوو. 
كارلۆس بەڕەگەز ئیسپانیە، لە تەمەنی ١٨ ساڵیەوە لەناو كاری ڕاهێنانە. دەتوانێ بە شەش زمان قسە بكات، خاوەنی مۆڵەتی ( Uefa pro)یە لە كاری ڕاهێنان. پێشتر لە یانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید و یوڤانتس كاری كردوە وەك راهێنەر و سەرپەشتی. 
ئێستا لە یانەی ئەرسناڵ پۆستی فەرمی یاریدەدەری بەڕێوەبەری هونەرییە، بەڵام دەكرێ سیفەتی ( ڕاهێنەری پەرەپێدانی تاك) ی پێبدرێت.
كارلۆس هەست بەوە دەكات هەموو یاریزانێك پێویستی بە پەرەپێدانی جیاواز هەێە. ئەویش ڕاهێنان و شیكردنەوە بە شێوەی سیستەماتیك، سەرەڕایی ڕاهێنانی بە كۆمەڵ. ئەم راهێنەر ڕووبەڕوو لەگەڵ  هەموو یاریزانەكان كاردەكات و قسەیان لەگەڵ دەكات بە زمانی دایكیان. چونكە دەتوانێ بە زمانەكانی( ئینگلیزی، ئیسپانی، ئیتالی، پرتوگالی، فەرەنسی، كەتەلۆنی) قسەبكات ئەمەش وادەكات بەباشی لێتان تیبگات. 
كارلوس لە كاركردن تەركیز دەخاتە سەر، لێهاتووی تەكنیك و پرەنسیپی تاكتیكی، لەگەڵ ڕەچاوكردنی ئەو قورساییەی دەخرێتە سەر جەستەی یاریزانەكان، تا تووشی ماندبوون و پێكان نەبن. وێنە و ڤیدیۆیی ڕاهێنان و یارییەكان لەگەڵ یەك بەیەكی یاریزانەكان شییدەكاتەوە.
بۆ پێشخستنی یاریزان، دەبێ ناسنامەی یاریزان بەباشی بزانرێت، كێیە؟ پێویستی بە چیە؟ بە شێوەیەكی گشتگیر، لەگەڵ ڕەچاوی تواناكانی. وردبوونەوە لە پێداویستیەكانی لەڕووی جەستەی، زیهنی، تەكنیكی، تاكتیكی. ئەمەش لەڕێگەی كاری بە كۆمەڵ و ڕاوێژ لەگەڵ كەسانی شارەزا. كارلۆس بەم شێوازە كار دەكات بۆ پەرەپێدانی یاریزانان. 
كارلۆس كویستا لە تەمەنی ١٨ ساڵی دەچێتە خولێكی ڕاهێنەرایەتی لە ئیسپانیا، لە هەمان كات لە ئەكادیمیایی یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید دەبێتە ڕاهێنەر. دواتر دەچێتە زانكۆیی پۆرتۆ بۆ خوێندن لەگەڵ ( فیتور فراید ) ناسراو بە باوكی ڕۆحی تەكتیك، كە كاریگەری زۆری لەسەر زۆر ڕاهێنەرە هەیە لەوانە (خۆزییە مۆرینهۆ)
ساڵی ٢٠١٨ لە تەمەنی ٢٢ ساڵی دەچێتە تۆرینۆ، لە یانەی یۆڤانتس سەرپەرشتی كاری دوو پۆل دەكات، تیپی تەمەن ١٧ ساڵ و تیپی خوار ٢٣ ساڵ. بەرپرسانی یانە ئیتالیەكە سەرسامی شێوازەكەی دەبن، پێشنیاری كاری هەمیشەی بۆ دەكەن.
كارلوس لەوكاتە سەردانی یانەی مان سیتی دەكات بۆ   زانیاری لەسەر هەندێ شیكردنەوەی قووڵی هێرشبەری، هەر ئەمەش وادەكات دواتر بگەڕێتەوە ئینگلتەرا و یانەی ئەرسناڵ. 
كارلۆس دان بەوە دەنێت كاركردن لەگەڵ ئارتیتا كە یاریدەدەری گواردێۆلا بوو لە یانەی مان سیتی گرنگترین ڕووداوی سەردانەكەی بووە. 
كارلۆس كویستا یەكێكە لەو ڕاهێنەرانەی ئەوروپا، بەرەو دروشانەوە دەڕوات و لە قۆناغی پەرەپێدانە.