كێشەی لاوازی سێكسی لە پیاوان

4 مانگ پێش ئێستا

هۆكاری زۆر بوونی
د. رامان سابیر نانەكەلی
رۆژانە لە كلینیكەكەم، لە هەر پێنج نەخۆش، دوو بۆ سێ لە نەخۆشان كێشەی لاوازی سێكسییان هەیە و بەدوای چارەسەر دەگەڕێن. بەشێكی زۆرییان كێشەی جەستەییان نییە، بەڵكو كێشەكە زیاتر پەیوەستە بە كێشمەكێشی ژیان و سەرقاڵی مێشك و دەروون و كێشە لە پەیوەندی.
لە رۆژگاری سەرقاڵێ پڕ ئیشی و پڕ كێشەیی ئێستادا، لەوانەیە ئاسای بێت جار و بار هەست بە بە بەرزی و نزمی توانای سێكسی بكرێت ، بەڵام بەردەوام هەستكردن بە لاوازی سێكسی و نەتوانین لە ئەنجامدان و تەواوبوون لە سێكس بە هیچ شێوەیەك ئاسایی نییە و پێویستی بە بەدواداچوون و چارەسەری هەیە.
بە گشتی لاوازی سێكسی لە پیاوان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆكاری سەرەكی، دەتوانیین بڵێێن  هۆكارەكان نیوە بە نیوە دابەشبوونینە، ئەوانیش هۆكاری دەروونی و جەستەیین.
لایەنی جەستەیی لەوانەیە كێشەی دڵ و لوولەكانی خوێن، نەخۆشی شەكرە، هۆڕمۆن و دەرمان چەندین كێشەی دیكەبێت.
هەرچی هۆكارە دەروونییەكانە، بریتیین لە پاڵەپەستۆی دەروونی "سترێس"، دڵەڕاوكێ "قەلەقی"، خەمۆكی "كئابە" هەروەها كێشە لە پەیوەندی. هۆكاری دەرووونی لاوازی سێكسی زیاتر بەوە جیادەكرێتەوە كە لاوازی سێكسیەكە لەناكاو لە شەو و رۆژێك سەرهەڵدادات، زیاتر لە تەمەنی گەنجانە، كەسەكە لە ڕەفتار وگوفتاری دیارە كێشەییەكی دەروونی هەیە. بۆ زۆربەی بارە دەروونییەكان دوای وەرگرتنی قسەی نەخۆش و ئەنجامدانی چەند پشكنینێك بۆ بەلادانانی كێشە جەستەییەكان، تەنها دڵنیایی كردنی نەخۆش و هەندێك جار پێدانی چەند دەرمانێكی یارمەتیدەر و بەهێزكەری سێكسی، بەسە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە. بەڵام لەگەڵ ئەوەی كێشەی دەروونی چەندە درێژە بخایەنێت، ئەوا چارەسەریش زەحمەتر دەبێت، بۆیە زۆر گرنگە لەگەڵ هەست كردن و سەرەتایی كێشەكە كەسی نەخۆش بەدوای چارەسەر بگەڕێت.

پرۆفایل:
د. رامان صابر نانەكەلی
پسپۆر لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ