فــیلمی یـــەك لــۆكەیشنی، بــە پــلۆتی بــەهێز...

4 مانگ پێش ئێستا

Mass - 2021 ‧ Drama
شـادمان مــحەمەد
فــران كـرانزی دەرهـێنەری فیلمی(MASS)، تــوانی تــەنها بــە چــوار كـارەكتـەر و ژوورێك و چوار كــورسی و یـەك مێــزی ناوڕاستی ژوورێك، فیلمێكی  ســینەمایی بەچــیرۆكــێكی پــڕ؛"ئــومێد و نائومێدی، خـاڵی لە هــیوا و گـەڕانەوەی هـیوا بۆ ژیان، دەربڕی هەست و سۆز و هیوا بەخشینەوە و ئەوجــا باسكردنی ڕق و كینەی ناخمان و پاشان گۆرینی بۆ لێــبووردن و بەخشندەیی."پێشكەش بكات.
لە مێــژووی فیلمە سینەماییەكاندا، فیلم بەتایپی یەك لۆكەیشنییەكان زۆرن، واتا؛كــاركردن لە یەك شوێندا؛ وەك لایەنی وێنەگرتن و دیالۆگ گۆڕینەوە و پاشان باسكردنی رووداوەكان، كە دەكرێت بــڵێین؛ تــارانتینۆی دەرهێنەر بــەنزیكەیی بەشێك لە كــار و بەرهەمەكانی رەنگـدانەوەی یەك لۆكەیشنی زاڵ بووە لە  كـارەكانیدا. 
بێــگومان، كــاركردن لە یەك لۆكەیشندا گەر خاوەنی چیرۆكێكی بەهێز و كاریگەر نەبێت و كارەكتەری بەهێز لەبەردەستدا نەبیت تاوەكو شتەكان بە باشی بەرجەستە بكاتەوە و بە بێ ئەوەی هێڵی سەرەكــی فیلم دوچاری كەمووكوری و كێشە ببیتەوە.  ئەوا كارەكە لاواز دەكات. 
بەڕای خۆم، گەر لە فیلمێك (پلۆت و گرێچنین)ی بەهێزی نەبێت، بە تایبەت لە شــێوازی گێرانەوەی رووداوەكاندا و گەیاندنی پەیامی فیلمەكە بە قــووڵی بەبینەران و بە جۆرێك كاریگەری لە سـەر جوڵاندنی هەست و سۆزی تەماشاكاراندا هەبێت، چونكە بە پێچەوانەوە گەر بــەمجۆرە نەبێت ئـەوكات دوچاری كێشەی گەورە و رەخنەی زۆر گەورە و تووند دەبیتەوە، هەر لەبەرئەمەیە؛ هــیچكۆك گــەورە دەرهێنەی جیهانی لەبارەی خاڵی بەهێزی بونیادی درامییەوە دەلێت؛"ســیانریۆ، سیناریۆ، سیــناریۆ!"
لە فیلمی ماسدا؛ فۆكەسی تەواو كراوە لە سەر گــێڕانــەوەی چیرۆك و رووداوی نەبیراو! واتا؛ گـێڕانەوەی كارەسات و ڕووداوێكی خەمهێنەری نـادیار، لەهەمانكاتدا كارەكتەركان غائــیب و نادیارن و نایانناسین! ئەمەش دوبــارە تەحەدایەكی ترە، چونكە گێـڕەرەوەكـان ئاماژە بە رابردووی كەسەكان و رووداوەكان و شوێنەكان دەكـەن بە بێ ئــەوەی ئێمە بیــانبین. بینەریـش وەك هەمیشە لە سەرەتای فیلمەوە تەركیز دەكات و چاوەرێی دەستكەوتنی سەرەداوی بەستنەوەی رووداوە یەك بە دوای یەكەكـانە.
لێرەدا، بینەر فزووڵی زیاتری ئەوە دەكات كاتێك دوو خانەوادە لە سەر یەك مێز كــۆبوونەتەوە بە باس لە یەكلاكردنەوەی كێشە قووڵەكانی نێوانیان دەكەن، لەوێدا بینەر چاوەڕێی روودانی فلاشباكە، واتا؛ بـینەر پێیخۆشە بزانێت ئەم چوار كـەسە باس لە كێ دەكەن و باس لە  چ شوێنێك دەكەن و ڕووداوەكان چۆنن! 
هەربۆیە لێرەدا زۆر قورسە بۆ بینەرێك تەنها چیرۆكی بۆ باس بكەیت و بیگێریتەوە و هیچیــش نەبینیت!
ســەرنج؛
ئــیدی با سینەماكارانی كورد دەستبەرداری بۆڵەبۆل و گلەوگازاندە بن و واز لـە پــاسا و جەستفیكەیشن بهێنن، فەرمـوون ئەوە فیلم بە؛ یــەك لۆكەیشن! بەكەمترین كـارەكتەر! وە كــەمترین بــڕە بــودجە! بەڵام بە چیرۆك و گێـڕانەوەی ڕووداوی بــەهێز.