زیـــندان؛ وەک ژانــری فیلم و سـینەما و ئــەدەب...

4 مانگ پێش ئێستا

شــادمان مــحەمەد 
«قـــوڕ بــەسەر ئــەو دوژمــنەی ھــیوای بە بــەندیخــانەیــە...»
قــانعــی شــاعیر
- ئـایا ھیچ کام لە ئێوە ڕۆژێک لە رۆژان، ساتێک، یان جارێک بە فکرتاندا ھاتووە بیر لەوە بکەنەوە رووبەرووی زیندانیکردن ببیتەوە، رەنگە ھۆکار و سوچی خۆتان بن، یاخود بە ھۆی کارێک و پەرچەکردارێکی کەسان و لایەنی بـەرانبەرەوە بێت! رەنگە ئەمە بیرێکی زۆر نێگەتیڤ و خراپ بێت، وەک چۆن مرۆڤ کاتێک بیر لە مردن دەکاتەوە کە دواتر بە ھۆکاری سترێسی بابەتەکە ناچاریت بە زوویی زنجیرەی بیر و فکری لەو شتەدا بپچڕێنیت و خۆی بدەیت لە خەتی گێلی! بەوجـۆرە بابەتی فکردنەوە لە زیندانیش ھەمان کـار و کاردانەوەی ھەیە!
ســەرەتا وەک میللەتی کــورد، بە ھیچ شێوەیەک نە لە بـواری ئەدەبدا، نە لە بـواری فیلمیشدا نەگەیشتووینەتە قۆناغی نووسینی ئـەدەبی زیندان و پاشان بەرھەمھێنانی فیلم بە ژانری زیندان. ئەمە سـەرەرای ئەوەی وەک میللەتێک بە درێژایی مێژوو پڕبووین لە کارەساتی گرتن و زیندان و سزا و ڕاوەدوونان و ئازاردان و پاشان گەیشتن بە قـۆناغی لە سێدارەدان. بەلام لەو لایەنەشدا زۆر زۆر کەمتەرخەم بووین، بەتایبەت وەک لایەنی نــوسین، چونکە بۆ سینەما زۆرمان ماوە ... زۆر ... 
لـە راستیدا، فیلم و ژانرە زیندانییەکان، بەزۆری لە ڕووداو و چیرۆکی ڕاستەقینەی کەسەکانەوە وەرگیراون، جا رووداوەکـانیش یان گێرانەوە و سەرگوزشتەی کەسی زیندانی بووە، یاخود زۆر بە کەمی و بەدەگمەن ڕێکەوتووە گێڕەرەوە جەلادەکـە بووبێت. 
چــیرۆکی زیندان؛ بەپلەی یەک واتا؛ بوونی چیرۆک و رووداو لە نێوان جەلاد و قوربانی، یاخود لە نێوان قوربانی و قوربانیدا. وە کەیسەکانیش کە زۆر کاریگەر و ھەستیارن زیاتر ئەوانەن لە سەر بابەتی سیاسی و نیشتمانی و رەگەزپەرستیدا کۆبوونەتەوە، یاخود گـرتن بە ھەڵە و بە بێ تاوانی و دروستکردنی چیرۆکی وەھمی و ھەموو ئەمانەش ھەر کامیان کاریگەری ئێکجار بەھێزیان ھەیە.
فــیلم و ژانــری زیندانی، واتا؛ کارکردن و جوڵاندنی بابەتی فەلسەفی پەیوەست بە نــاخی تاکی زیندانیکراو کە ئایا جگە لەوەی چی لە ناوەوەیدا دەگوزەرێت، ھەروەھا فۆکەسکردنە سەر  بەرکەوتەی کەسی زیندانی وەک؛ کات بەسەربردن و ژیانکردن  لەو دیو شیشبەندی زیندانەکان و دیواربەندیی زیندانەکانەوە کە چۆن کاتەکانی دەباتە ســەر؟
زیــندان، لە راستیدا شوێن و جێگە و وڵات و لایەنی دیموکراسی و دیکتاتۆری لە ماناکەی ناگۆرێت؛ چونکە دواجار زیندان، زیندانە، کەسی دەستبەسەرکراویش کەسێکی ئازاد نیە. وە بابەتەکەش پەیوەندی بەئاستی ڕۆشنبیری و نارۆشنبیری و دینی و نادینی و ھەموو ئەوانەوە نیە! ئەو بابەتانە رێک دەکەوێتە سەر خوودی کەسەکە خۆی کە چەندێک بە بەھێزی و دوور لە رووخانی ناوەکی دەمێنێتەوە.
وەک وتمان؛ بابەتێکە تەواو پەیوەستە بە جیھانە دروستکراوە نوێیەکەی ناخی زیندانییەکەوە. بەڵام رەنگە تاکە شت کە جیایان بکاتەوە، بابەتی لەسەر گیرانەکەیە! واتا ھۆکاری گرتنەکەی چی بووە و چۆن بووە! 
ئایا کـەیسەکە سیاسیە! کۆمەلایەتییە! خێزانییە! دروستکراوە! تاوانی تایبەتیە! نادادییە! دادیە؟ ھەرچییەک بێت تۆی تاوانکراو ناوت؛ زیندانییە، بەلام حوکم و ئەحکامەکانی دواتر بڕیار لەسەر داھاتووی ژیان و مەرگت دەدەن.
زیندان واتا؛ باسکردنی لایەن و ھێڵە قووڵ و نەبینراو و دەرکپێنەکراوەکانی دۆخی زیندانی لە ناو زینداندا کە ھێندە ئالۆز و تێکەلاوە، وە لەگەکیدا قووڵە، کە رەنگە ھەندێکیان ئەوەندە ترسناک و ناخھەژێن بێت مرۆڤ نەتوانیت توخنی بکەوێت و باسی لێوە بکات! وە ھەندێکیان رەنگە ببنە دۆخی گالتەجارانە و مەھزەلانە، بە تایبەت کەیسە فەیکەکان! وە ھەندێکی تریان وەک بابەتێکی تەحەدی و رووبەرووبوونەوە و ململانێی مانەوە بمێنێتەوە!
لە راستیدا مــرۆڤ، بە شێوەیەکی گـشتی کاتێک دەبرێتە زیندانەوە و زیندانی دەکرێت، واتا ئەو ساتەی پێی دەخاتە زیندانەوە ئیدی ھیچکات نابێتەوە بەو مرۆڤەکەی بەر لە گــرتن و زیندانیکردن، چونکە مرۆڤ سروشت ئاسا کاتێک سادەترین و ئاسانترین ئازادی لێ زەوت و قەدەغە کرا ئیدی رێکنابیتەوە لە ناخەوە، بەوەش یەکەم خاڵی تێکشکاندنی لایەنی مەعنەوی دەست پێ دەکات کە دواتریش ھەنگاو دەنێت بۆ تێکشاوی جەستەی و ئیدی تــەواو بۆ ھەمیشە دەبیتە مرۆڤێکی تێکــشکاو رووخــاو پاشان مرۆڤێکی دەروون ماندوو و نەخۆش.
لە کۆتایدا، ئــەم بابەتە ئالۆز و کاریگەرە، قسەکردن و نوسین لە بارەیەوە بە چەند پەرەگرافێک ئاسان نیە و ناتوانێت تیــنیۆتی بابەتەکە بشکێنێت، چونکە چیرۆکی ھەر زیندانیەک لە زینداندا بۆ خۆی پەرتووک و فیلمێکی سەربەخۆیە. 
سەرنجەکان؛ 
یەکەم؛ چەند پۆستەری فیلمێک لە کۆمێنت دادەنێم، ئێوەش دواتر گەر بتوانن بەشدار بن لە ناساندنی فیلمی زیندانیی تردا.
دووەم؛ ئەو پەرتووکانەی لە ماوەی ئەم ساڵەندا کە خوێندوومەتەوە لەسەر ژانری زیندان کە زۆریان بە رای خۆم شاکار زۆر بەھێزن لەوانە؛( قـەپێلکە- مستەفا خەلیفە، یادگاری خانەی مردوان- فیودۆر دۆستۆیڤیسکی، رۆژھەلاتی ناوراست - عەبدولرەحمان مونیف، سلولی ١٨ - عەلی ئەشرەف دەروێشیان. پــاپیۆنگ- ھێنری شــاغێیغ- چیرۆکێن بەندیخانە-  عەلی ئەشرەف دەروێشیان، دوا رۆژی حوکمداروێک - ڤیگتۆر ھۆگۆ ... ھد)