پاریس و ڕیاڵ مەدرید

4 مانگ پێش ئێستا

زەردەشت عوسمان 
١ 
ئەو یارییەی جیھان چاوەڕێ دەكات، ڕیاڵ مەدرید گەورەیی پاڵەوانیەتیەكەیە، پاریس خەونی ئەوەیە نازناوێك بباتەوە. ڕیاڵ مەدرید و ڕاھێنەرەكەی خاوەن شارەزایی و مێژوون لە خولی یانەپاڵەوانەكان، ئەمە زۆرجار قسەی خۆیی كردوە. پاریسیەكان باشترین مێژوویان گەشتنە بە یاریی كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بەڵام لە بەرامبەر توانا و ئەزموونی ئەڵمانیەكان نازناوەكەیان لە دەستدا بۆ بایەر میوشن. 
٢ 
ڕیاڵ مەدرید پێكھاتەكەی ئامادەیە دوو چەكی كاریگەری بۆ گەڕاوەتەوە بنزیمە لە پێشەوە مێندی لە باڵی بەرگری چەپ. بنزیمە ھێز و گرنگی تیپەكەیە، مێندی دەبێتە خاڵێكی بەھێزی بەرگریی. سیانەی ناوەڕاستی ڕیاڵ مەدرید ھەمیشە خاڵی بەھێزی تیپەكەیە، لەم یارییە لەبەر مەترسی ھێرشی ھەڵگەڕاو و خێرایی میباپێ ڕیاڵ مەدرید ناتوانێ لە ناوەڕاست بە ھەموو یاریزانەكان بەردەوام فشاربكات، وەستانی فشار لە باڵەكانیش واتا پەككەوتنی تیپەكە، ڕیاڵ مەدرید ناچارە بە ڕێكخراوی فشاربكات و بگەڕێتەوە یاریگایی خۆیی، ئەم شێوازە لەلایەك سود وەردەگرن لەو شپرزییەی زۆر جار پاریسی پیاتێدەپەڕێ، لەلایەك بۆشایی جێناھێڵن لە دواوە كە پاریس مەترسیەكانی لەو بۆشاییانەوە دروست دەكات. دووانەی ڤینیسیۆس و بنزیمە دەبنە سەرئێشەو گرفت بۆ پاریسیەكان. 
٣
پاریس سان جێرمان بەوە ناسراوە شێوازێكی نیە بۆ یاریكردن، پشت ئەستورە بە ھێز و توانا و كارامەیی ئەستێرەكانی بە تایبەت لە پێشەوە، ئەمەش بۆ تیپەگەورەكان ئاسانترە لەوەی بە شێوازی كۆمەڵ و تاكتیك ڕووبەڕوویان بوەستی. میسی چاوی لەسەرە لەم دوویارییە. پەڕینەوەی پاریس واتا میسی و تیپەكە دەچنە قۆناغێكی تر، چونكە بەربەستێكی گەورە لادەبەن لە ڕێگاكەیان. ڕیاڵ مەدرید یەكێك لەو یانانەیی میسی باڵا دەستە بەسەرییەوە لەڕووی بەشداری گۆڵ، بەجۆرێك لە ٤٥ یاری بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بەشداری ٤٠ گۆڵی كردوە، ٢٦ گۆڵ ١٤ ئەسیست. ئەمە ھێزە بۆ میسی و پاریس. پۆچەتینۆ ئەوە دەزانێ بەرامبەر تپێك یاری دەكات ئەزموونی ھەیە، عەقڵێتی بردنەوەیان ھەیە، دەتوانێ لە كاتی سەختی مامەڵەی باش بكات. 
٤
یاریی نەكردنی نیمار سودی بۆ تیپەكە زیاترە لەم كاتە، سێ مانگە لە یاریی دابڕاوە، یەكەم گەڕانەوەی لە یارییەكی ئاوا، قورسی بۆ تیپەكە دروست دەكات، چونكە ڕەنگە لە ڕووی توانایی جەستەی بە تەواوی ئامادە نەبێ، بەدەر لەوەی نیمار شێوازی یاریكردنی زۆر جار زیان دەدات لە كۆیی یاری تیپەكەی. ئەشرەف حەكیمی لەم یارییە چاوی لەسەر دەبێ ئایا دەتوانێ ڤینسیۆس ڕابگرێت؟ كە سەرچاوەی مەترسیەكانی ڕیاڵ مەدریدە. 
بەگشتی فۆكس لەسەر پۆچەتینۆیە كە بتوانێ شتێك بخوڵقێنی جیاواز لە یارییەكانی تری پاریس، كە ئەمە ھەم شكۆیە بۆ خۆیی و یانەكەی.