نەخۆشی شەقیقە و ڕۆژووی ڕەمەزان

2 مانگ پێش ئێستا

د. زانیار ئاغال
شەقیقە نەخۆشییەكی سەرئێشەی درێژخایەنە،بەڵام مەترسیدار نییە.چەند ئیزعاج و بە ئازارە بەڵام هیچ لە تەمەن.و ژیانی نەخۆش ناگۆڕێت.جا شەقیقە بە زۆر شت تێك دەچێتەوە و ئازاركە زیندوو دەكاتەوە،یەكێك لەوانە برسێتییە.
نەك هەر ئەوە،لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز،بەهۆی ئاو نەخواردنەوە دەبێتە ووشك بوونەوە كە كەسی ئاسایی تەحەمولی دەكات بەڵام نەخۆش نا.شەقیقەش بە ووشك بوونەوە خراپ دەبێت.هەروەها تێكچوونی خەو لە ڕەمەزاندا،ئەرك زۆربوونی ژنان لەم مانگەدا و نەخۆشییەكەش خۆی لە ژناندا زۆرترە.
جگە لە سەرئێشە،زەخت بەرز و نزم دەكات و زۆرجار هەندێك تەندرووستكار بەهەڵە چارەسەری زختیان پێ ئەدەن یان بە زەخت دابەزین دەست نیشانیان دەكەن.هەروەها چاو ئێشە،گێژ خواردن<<زۆرجار بەمەش بە هەڵە دەزانن شەكر دابەزینە. بۆیە زۆرجار پاش بەربانگ دەچن بۆ فریاكەوتنەكان بە ماندووی یان بۆلای كەسانی ناپزیشك كە ئەمەیان هەڵەیە.
چی بكەین؟
زۆر بەی كات دەتوانن بەڕۆژوو بن بێ كێشە،پێشترسەردانی دكتۆر بكە.
دەتوانرا پێش رەمەزان چەند ڕۆژێك نەخۆش خۆی تاقی بكاتەوە و بەڕۆژوو ببێت.
هەندێك جار لەوانەیە ئەو مانگە نەتوانێت بەڕۆژوو ببێت،یان چەند ڕۆژیك نەتوانێت پێ ببێت.

پرۆفایل:
د. زانیار ئاغال
پزیشكی پسپۆڕی هەناوی